پەرەگراف- وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایگەیاند، گه‌ره‌نتی کارکردن و دابینکردنی ئاسایشی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، چونکە په‌یوه‌سته به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌ت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، تەواوکردنی کابینەی وەزاری لە نیوەی یەکەمی مانگی تەموزدا دەبێت، واتا پێش سەردانی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ واشنتۆن.
"سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی تەموزی ئاینده چەندین دۆسیه‌ی هەڵگرتووە، گرنگترینیان دۆسیه‌ی ئابوری و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كه له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، کە دیدگای حکومەته بۆ سه‌قامگیری دەوڵەتی عێراق".
وتەبێژی حکومەت وتیشی "عه‌لی زه‌یدی وه‌ك به‌ڵایه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له وڵات و سیستمی سیاسی ده‌كات ته‌ماشای گه‌نده‌ڵی ده‌كات. وردبینی و پێداچوونه‌وه به هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی ماوه‌ی رابردوودا ده‌كرێت و پرۆسه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوه‌ستێت و هه‌موو تۆمه‌تباران ده‌گرێته‌وه هەرناونیشانێکیان هەبێت".