یەکێتی دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی: سوورین لەسەر 50 بە 50 و شەراکەتی ڕاستەقینە بۆ پێکهێنانی حکومەت
پەرەگراف- وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی حیزبەکەی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کە ئەمڕۆ لە سلێمانی کرا، سووربوونی حیزبەکەی ڕاگەیاند لەسەر 50 بە 50 و شەراکەتی ڕاستەقینە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، وتیشی: سازش لە هیچ خواستێکمان ناکەین.
کاروان گەزنەیی وتیشی: "ئۆباڵی دواخستنی کابینەی نوێ لەئەستۆی پارتیدایە. پێداگری دەکەین لە راستکردنەوەی رێرەوی حوکمداری لە کوردستان. سیاسەتی خۆسەپێنی زیانی بە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت".
لەبارەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ نەوەی نوێ، وتەبێژەکەی یەکێتی وتی، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ نەوەی نوێ ئیمزا دەکەین.