ئەنجومەنی دادوەریی عێراق سه‌روه‌ت و سامانی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی عه‌دنان جومه‌یلی بڵاوکردەوە
پەرەگراف- ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كۆی گشتی ئه‌و پارەو موڵک و ئۆتۆمبێلانەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا دەستیان بەسەردا گیراوە، لە دۆسیەی گەندەڵیی عه‌دنان جومه‌یلی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی نه‌وت.
تێكڕای بڕی ئه‌و پارانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه گه‌یشتوه‌ته ١٠ملیۆن دۆلار و ٣١ ملیار دیناری عێراقی، لەو بڕە پارانە دوێنێ لە باخێکدا دەستگیراوە بەسەر نزیکەی ٢٠ ملیار دینار‌و ڕێگریش کراوە لە بە قاچاخبردنی ٥ ملیار دینار لە یەکێک لە پارێزگاکان.
لەبارەی موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان، ئەنجومەنی دادوەریی دەڵێت: ٧٠ ڤێلا و خانوو لەگەڵ ٢١ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و ٣ کیلۆ زێڕ دەستیان بەسەردا گیراوە.
لێكۆڵینه‌وەو بەدواداچوون بۆ کەسانی دیکەی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە بەردەوامن.