دۆسیەی بریكاری پێشووی وهزارهتی نهوت؛ ٦٧ ملیار دینار و یەک ملیۆن دۆلاری دیکە دەستیان بەسەردا گیرا
پەرەگراف- ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستبەسەرداگرتنی ٦٧ ملیار دینارو یەک ملیۆن دۆلاری دیکەی ڕاگەیاند لە دۆسیەی گەندەڵیی عەدنان جومەیلی بریكاری پێشووی وهزارهتی نهوتی عێراق.
بەشێک لەو پارانە لە ماڵی چەند کەسێکدا شاردرابوونەوەو بەشەکەی دیکە بە قووڵیی چوار مەتر خرابووە ژێر زەویی، دوای هەڵکەندن بە ئامێری تایبەت پارەکان دەرهێنرانەوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو پارەیەی کە لەم دۆسیەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە دەگاتە سەرووی ٩٨ ملیار دینار و ١١ ملیۆن دۆلار.
هەروەها پارێزگاری پێشووی سەلاحەدین و بەڕێوەبەری تەندروستی ئێستای پارێزگاکە دەستگیر کراون بە پشتبەستن بەو دانپێدانانەی کە جومەیلی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا کردوویەتی.
لەبارەی موڵک و ماڵە دەستبەسەرداگیراوەکان، ئەنجومەنی دادوەریی پێشتر ڕایگەیاند: ٧٠ ڤێلا و خانوو لەگەڵ ٢١ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز و ٣ کیلۆ زێڕ دەستیان بەسەردا گیراوە.
لێكۆڵینهوەو بەدواداچوون بۆ کەسانی دیکەی پەیوەندیدار بەم دۆسیەیە بەردەوامن.