شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ هاوپەیمانێتی یەكێتی و نەوەی نوێ بێت
پەرەگراف- شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، نەوەی نوێ بڕیاریداوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ هاوپەیمانێتی یەكێتی و نەوەی نوێ بێت و ئەو پێشنیارەشی ئاڕاستەی یەکێتی کردووەو وەڵامیان دەدەنەوە.
سەرۆکی نەوەی نوێ وتیشی، کورسییەکانمان هێندەی کورسییەکانی پارتییەو پێمانوایە کورسییەکیشمان زیاترەو لە داهاتوودا ڕوونی دەکەینەوە.