پەرەگراف- لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا لە بەغداد ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کە سەرۆکی حیزب و پەرلەمانتارو بەرپرسانی حکومییان تێدایە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران.
لە ناوچەی سەوز و ناوچەکانی دیکەی بەغداد هێزی زۆر ئەمنیی بە چەکی قورسەوە بڵاوەیان پێکراوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە.
ئۆپەراسیۆنەکە بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە و بڕیارە سەرۆکوەزیران ڕوونکردنەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە بدات کە تائێستاش بەردەوامە.