پەرەگراف - لە فەرمانێکی وەزاریدا کە واژووی ئارام ئەحمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی لەسەرە، هاتووە "بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، بڕیارمان دا بە پێدانی سزای (العزل) بە د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا، مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/زانکۆی سلێمانی".
بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتێكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانییە لەبارەی تۆمارە دەنگییەکانی عەبدوللەتیف سەلەفی لەگەڵ کچە خوێندکارەکانی کۆلێژەکەیدا، ئەم پرسە کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، عەبدوللەتیف سەلەفی یەکێک لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەلەفییە لە کوردستان و کەسایەتییەکی دیارە.
سزای (العزل) تونترین سزایه و د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د بۆی نییه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی له كه‌رتی هاوبه‌ش و حكومیداو ناتوانێت وانە بڵێتەوەو دابمەزرێت لە هیچ شوێنێک.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی، ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ناوبراو پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، لە پرسی نامەی ده‌نگی و پەیوەندییە تایبه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ كچانی كۆلێژه‌كه‌یدا، هەرچەندە خۆی دانی پێدا نانێت و ڕەتی دەکاتەوە.