نێچیرڤان بارزانی لە تارانە بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی عەلی خامنەیی
پەرەگراف- نێچیرڤان بارزانی لە تارانە بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە تەرمی عەلی خامنەیی، بەر لە مەراسیمەکە لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێم لە تۆڕی ئێکس خۆشحاڵیی پیشاندا بە کۆبوونەوەی لەگەڵ پزیشکیان و دەڵێت "گفتوگۆمان کرد لەسەر زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران، بە تایبەت جەختکردنەوە لەسەر فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکان، پشتبەستن بەو پەیوەندییە مێژوویی، کولتووری و دراوسێیەتییانەی کە لەمێژە گەلانی ئێمەیان پێکەوە بەستووەتەوە."
تەرمی خامنەیی لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە تاران بە خاک دەسپێردرێت، کە چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنان ماتەمگێڕ و بەرپرسی باڵای ئێران، ناوچەکە و جیهان تێیدا ئامادە بن.
خامنەیی لە هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا کوژرا کە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەویان لە ناوەڕاستی تاران کردە ئامانج.
خامنەیی بۆ چەندین دەیە ڕێبەری باڵای ئێران بوو و لەلایەن زۆرێک لە موسڵمانانی شیعەوە وەک یەکێک لە کاریگەرترین سەرکردە ئاینی و سیاسییەکانی وڵاتەکە سەیر دەکرا، تەمەنی ٨٦ ساڵ بوو.