عێراق و تورکیا رێککەوتن لەسەر هەناردەكردنی نەوت لە ڕێی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان–جەیهان
پەرەگراف- عێراق و تورکیا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەڕێی بۆریی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ، ٣ی تەمووزی ٢٠٢٦، لە ئەنقەرە حکومەتى عێراق و تورکیا ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی پرۆتۆکۆلێکی کاتی بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی عێراق، به نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی كوردستانیشەوە، لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان–جەیهان.
"ئەم پرۆتۆکۆلە کاتییە تا ئامادەکردن و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێی درێژخایەن بۆ هەناردەی نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیهان بەردەوام دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی یەک ساڵدا تەواو بکرێت، بە تایبەتی لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنی پانزە ساڵەی پێشووی نێوان عێراق و تورکیا، ناسراو بە ITP (Iraq–Turkey Pipeline) ، لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت" ئامانج ڕەحیم وادەڵێت.