پەرەگراف- عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا دەڵێت، حکومەتەکەی بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە بەردەوامە لە ڕاونانی گەندەڵکاران و لەم ڕێبازە پاشەکشە ناکات.
دەقی پەیامەکەی کە بەزمانی کوردیش بڵاویکردووەتەوە:
حکومەتەکەمان بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە بەردەوامە لە ڕاونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی مافەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی دەوڵەتی دامەزراوە و دادپەروەری، هەرچەند ئاستەنگی و فشارەکان گەورە بن لەم ڕێبازە پاشەکشە ناکات.
سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاڕاستەی گەلی عێراقی ئازیزمان دەکەین، کە خاوەن هەڵوێستی ڕەسەن و پاڵپشتی پرۆسەی چاکسازین، هەروەها سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی برایانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مەرجەعە بەڕێزەکانمان و سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە سەید موقتەدا سەدر و برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە و دەزگا ئەمنی و چاودێرییەکان و مەلایانی بەڕێزی مزگەوتەکان و سەرۆک هۆزە عێراقییە ڕەسەنەکان و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران و هەموو ئەو هێزە نیشتمانیانە دەکەین، کە پاڵپشتی حکومەتن لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئەم پشتیوانییە نیشتمانییە فراوانە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنیا شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی هەموو نیشتیمانە و تێیدا هەمووان یەکدەگرن بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و سەروەری یاسا و داهاتووی عێراق.