پەرەگراف- دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پەرەگرافی وت، وه‌زیری دارایی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی وتی موچه‌ی ئه‌م مانگەی هەرێم خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كرد.
فالح ساری وەزیری دارایی لەبارەی مووچەی مانگی ئاینده پێویستیان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌یه.
گرفتی بەردەم ناردنی مووچەی هەرێم ئەو بڕی 120 ملیار دینارەیە کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان هەولێرو بەغداد دەبێت حکومەتی هەرێم مانگانە ڕادەستی بکات وەک داهاتی ناوخۆ، بەڵام ئێستا حکومەتی هەرێم دەڵێت داهات وەک پێویست نییەو ناتوانێت ئەو بڕە ڕادەست بکات، گۆڕینی ئەو بڕەپارەیەش پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.