دۆسیەی عەدنان جومەیلی؛ دەستگیرا بەسەر ١٤ ملیار دیناری دیکەدا

09-07-2026 12:27

پەرەگراف - ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، لە دۆسیەی گەندەڵیی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراقدا، دەستگیرا بەسەر ١٤ ملیار دیناری دیکەدا.

پارەکان خراونەتە گوێنییەوەو لەناو چاڵێکی قووڵدا دانراون.

بەپێی کۆتا ئاماری ئەنجومەنی دادوەریی، کۆی ئەو پارانەی تا ئێستا لە دۆسیەی جومەیلی و تۆمەتبارانی دیکەی هەمان دۆسیەدا دەستیان بەسەردا گیراوە گەشتوونەتە ١٤١ ملیار دینارو ٢٤ ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لە موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و زێڕ.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی جەخت دەکاتەوە کە هێشتا لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیەو تۆمەتبارو تێوەگلاوانی دیکە بەردەوامە و ڕێکارە یاساییەکان تەواو دەکرێن.