دۆسیەی عەدنان جومەیلی؛ بە بەهای زیاتر لە 69 ملیار دیناری دیکە خانووبەرەو کارگە و ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا
پەرەگراف- ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێرقق دەستبەسەرداگرتنی خانووبەرە و کارگەو ئۆتۆمبێلی بە بەهای 69 ملیار دینار ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت.
دادگای دەستپاکی نەینەوا، دەڵێت: بڕیار دەرچووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی نۆ موڵکی بازرگانی و سێ کارگەی ئارد لە موسڵ، بە کۆی گشتی بەهای نزیکەی 69 ملیار دیناری عێراقی، ئەمە جگە لە حەوت بارهەڵگری گواستنەوەی مۆدێرن، کە هەریەکەیان بەهای 200 هەزار دۆلارە.
دادگاکە دەشڵێت، لە بازاڕدا ئەو موڵکە بازرگانیانەی کە کەوتوونەتە ناوەندی شاری موسڵ بەهاکەیان نزیکەی 45 ملیار دینارە، کارگەکانی ئاردیش بەهای 24 ملیار دینارە.
ئەوەش لە چوارچێوەی دۆسیەی عەدنان جومەیلی و ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی دارایی، تۆمەتبارانی هەڵهاتوو ئەو موڵکانەیان بە ناوی کارمەندەکانیان تۆمارکردووە بۆ شاردنەوەی سەرچاوە نایاساییەكەیان.