بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر ڕاگیرا بەهۆی مەترسی ئەمنیی و ٢ هەزارو ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کرد
پەرەگراف- کۆمپانیای دانەگاز بەهۆی مەترسیی ئەمنیی بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرات و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەرهەمی کارەبا دروستکرد و بڕی ٢ هەزارو ٥٠٠ مێگاوات کارەبا کەمی کرد.
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند "بەهۆکاری گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500مێگاوات کەمی کرد".
"ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەم حاڵەتە کاتییەو هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا" وەزارەتەکە وادەڵێت.