پەرەگراف - وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە فەرمانێکى وەزارى فرۆشتنى بەنزینى نۆماڵى بازرگانیى بە سەروو ٨٥٠ دینار قەدەغە کرد و دەشڵێت، دەوڵ دەدەن زۆرترین بڕى بەنزینى ٧٥٠ دینارى بخەنە بازاڕەوە.
فەرمانەکە ئەمڕۆ ٢٠ـى تەمووزى ٢٠٢٦ دەرچووە و دوو خاڵ لەخۆ دەگرێت. دەشڵێت "لەسەر فەرمانى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران و بەمەبەستى چارەسەرکردنى قەیرانى سووتەمەنى و دابەزاندنى نرخى بەنزین" دەرکراوە.
لە خاڵى یەکەمدا هاتووە "بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە کوالێتیی (نۆرماڵ) بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت و نرخی فرۆشتنی بریتییە لە ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک، بە هەمان ڕێکاری کارپێکراو بەردەوام دەبێت و وەزارەتمان هەوڵ دەدات زۆرترین ڕێژەی بەنزین بخاتە بازاڕ".
خاڵى دووەمى فەرمانەکەش دەڵێت "نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی (نۆرماڵ) ـی بازرگانی (تیجاری) لە بەنزینخانەکان، نابێت لە ٨٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچاری لێپێچینەوە دەبێت".
