پەرەگراف - وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بە بڕیارێکى نوێ نرخى سەرجەم جۆرەکانى بەنزینى دیارى کرد و ڕایشیدەگەیەنێت "پێویستە کوالێتیى بەنزین بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت، بە پێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچارى لێپێچینەوە دەبێت".
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەش کردووە کە ئەم فەرمانە لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراوە و لە ڕۆژى دەرچوونیەوە کە چوارشەممە ٢٢-٠٧-٢٠٢٦ـە، دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە. نابێت هیچ جۆرێکى بەنزین بە زیاتر لەو نرخانە بفرۆشرێت.
دەقى بڕیار و نرخە دیاریکراوەکان:
یەکەم: بەنزینی کوالێتی نۆرماڵ:
- نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە ٧٥٠ دینارە.
- نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتیی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە ٨٥٠ دینار زیاتر بێت.
دووەم: بەنزینی کوالێتی مەحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە ١٠٠٠ زیاتر بێت.
سێیەم: بەنزینی کوالێتی سوپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە ١٢٠٠ دینار زیاتر بێت.
چورەم: کوالێتیی بەنزینی نۆرماڵ و مەحەسەن و سوپەر پێویستە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت، بە پێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچارى لێپێچینەوە دەبێت.
پێنجەم: ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتى دەرچوونیەوە کارى پێ دەکرێت.
