پەرەگراف - دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 24ی تەمووزی 2026، لە کاتژمێر 09:32 تا 09:45 خولەکی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە".
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت "درۆنەکان لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون".
بەپێی ڕاگەیەندراوی دژەتیرۆر، هێرشەکان و کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنەکان "هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە".