شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە

27-07-2026 10:12

پەرەگراف - شەپۆلێکی گەرما لە ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە هەرێمى ‏کوردستان دەگرێتەوە. بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت بە ٥٠ پلەى ‏سیلیزى. ‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان دەڵێت: ‏ئەم شەپۆلە کە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ‏ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، ڕۆژی چوارشەممە دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی و ‏سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەرزترین پلەی گەرمای ‏پێشبینیکراویان بەمشێوەیە دەبێت: ‏

گەرمیان: ٥٠‏
کەرکووک: ٤٨‏
هەولێر: ٤٧‏ ‏ پلە
زاخۆ: ‏ ‏٤٧ پلە
دهۆک: ٤٦‏
هەڵەبجە: ٤٦‏
سلێمانی: ٤٥ پلە
سۆران: ٤٥‏
ڕاپەڕین: ٤٤ پلە

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان دەشڵێت "ڕۆژی پێنجشەممە ‏ڕێکەوتی ٣٠-٠٧-٢٠٢٦، کاریگەریی ئەم شەپۆلە کەمێک لاواز دەبێت، ‏نزمبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما ڕوو دەدات بە نزیکەی (١-٢) پلەی ‏سیلیزی بەراورد بە ڕۆژی چوار شەممە". ‏

هەروەها لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی ‏و هەولێر، خێرایى با بۆ سەرووی ٣٠ کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات. ‏