پەرەگراف - دواى دوو ساڵ لە بایکۆتکردنى کۆبوونەوەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، فراکسیۆنى پارتى بڕیارى بەشداریى دا و ئەندامەکانى ئەمڕۆ بەشداریى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنەکە دەکەن.
ڕۆژی 10-8-2024، لە هۆتێل ڕەشید لە بەغداد، دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداریی نۆ ئەندام بەڕێوە چوو، تێیدا ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگاری كەركووك و محەمەد حافز لە كوتلەی عەرەبی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران
لە دانیشتنەكەدا پێنج ئەندامەكەی یەكێتی و سێ ئەندامی پێكهاتەی عەرەب و ئەندامەكەی كریستیان بەشدارییان كرد، بەڵام دوو ئەندامەكەی پارتی و سێ ئەندامی عەرەب و دوو ئەندامەكەی توركمانیش لە ئەنجوومەنی پارێزگا، بایكۆتیان كرد و كۆبوونەوەكەیان بە "نایاسایی" ناو برد. دواتریش سكاڵای ئەو لایەنانە بۆ بە نایاساییدانانی كۆبوونەوكە لە ڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە، بێ ئەنجام بوو.