پەرەگراف - وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاندووە، ئەم هەفتەیەش ناتوانن مووچەى هەرێم خەرج بکەن و ناردنى دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.
عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامانى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کۆبووەوە و فالح سارى، وەزیرى دارایى عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە.
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق لە بەغدادەوە بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانى کوردى لیژنەى دارایى پرسیارى وادەى خەرجکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانیا ئاراستەى وەزیرى دارایى کردووە، فالح سارى لە وەڵامدا وتوویەتى "بەهۆى کێشەى نەبوونى نەختینەوە، ناتوانن لەم هەفتەیەدا مووچەى هەرێم خەرج بکەن".
ئەو سەرچاوە وتیشى "وەزیر ڕایگەیاندووە کە لە هەفتەى داهاتوودا مووچەى هەرێم خەرج دەکەن".
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، عەلى زەیدى جەختى کردووەتەوە کە ئەوان جیاوازى لەنێوان هاووڵاتیان و مووچەخۆرانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا ناکەن و دواکەوتنى خەرجکردنى كێشەیەكی گشتییە.