عێراق و سووریا و ئوردن لەگەڵ سێنتكۆم دەربارەی "ئاسایشی سنووەركان" كۆبوونەوە؛ وەزیری پێشمەگە بەشدار بوو
پەرەگراف - کۆبوونەوەیەکى ئەمنیى گرنگ لەبارەى "ئاسایشى سنوورەکان" لەنێوان عێراق، سووریا، ئوردن و فەرماندەیى ناوەندیى هێزەکانى ئەمریکا (سێنتکۆم) بەڕێوەچوو. وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە ١١-٠٨-٢٠٢٦ لە ئوردن بەڕێوەچوو. عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە، هەروەها یوسف ئەحمەد حنێتی، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئوردن، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا و فەرماندەى فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانى ئەمریکا (سێنتکۆم) بەشدار بوون.
گفتوگۆ دەربارەى "ئاسایشی ناوچەکە، پاراستنی سنوورەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە سەربازییەکانی ئوردن، سووریا و عێراق"، ئامانجى کۆبوونەوەکە بووە.
سوپای ئوردن لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە بەشداربووەکان و پەرۆشی بۆ پەرەپێدانی کردەوە. هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی سەربازی کرایەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە".

