بارستەهەوایەکى فێنک بەڕێوەیە و پلەکانى گەرما (٤-٧) پلە دادەبەزێت

12-08-2026 07:07

پەرەگراف - بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیى هەرێمى کوردستان، بارستەهەوایەکى فێنک بۆ ناوچەکە بەڕێوەیە و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (٤-٧) پلەى سیلیزى دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانیى هەرێمى کوردستان دەڵێت "ڕۆژی دووشەممەى هەفتەی داهاتوو ١٧-٠٨-٢٠٢٦، کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بەشێوەیەک لە زۆربەی ناوچەکان بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ژێر ٤٠ پلەی سیلیزی دادەبەزێت، ناوچە شاخاوییەکان لە ٣٢ پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە".

بەپێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هەندێ ناوچە بەم شێوەیە دەبێت لە ماوەی هاتنی ئەو بارستەهەوا فێنکە:

بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان:

هەولێر: ٣٧
سلێمانی: ٣٥
دهۆک: ٣٦
هەڵەبجە: ٣٧
کەرکووک: ٣٨

بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان:

کەلار: ٣٩
ڕانیە: ٣٦
سۆران: ٣٥
زاخۆ: ٣٧