پەرەگراف
سكرتێری ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران لە بەرانبەر ڕاگرتنی كەشتییەكی نەوتیی وڵاتەكەی لە جەبەل تاریق لەلایەن بەریتانیاوە، داوای هەنگاوی هاوشێوە لە بەرپرسانی وڵاتەكەی دەكات و دەڵێت: پێویستە كەشتییەكی بەریتانیا ڕابگیرێت.
موحسین ڕەزایی، سكرتێری ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، دەڵێت "شۆڕشی ئیسلامی بە درێژایی 40 ساڵی مێژووی خۆی، هەڵگیرسێنەری هیچ شەڕێك نەبووە، بەڵام لە وەڵامدانەوەی زۆرداراندا دوودڵ نەبووە".
ڕەزایی نووسیویەتی "ئەگەر بەریتانیا ڕێگە بە جووڵەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران نەدات، ئەركی دەزگا پەیوەندیدارەكان هەنگاوی هاوشێوە و ڕاگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیایە".
هاوكات دەوڵەتی جەبەل تاریق ڕەتیكردەوە ڕاگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران لەسەر خواستی دەوڵەتێكی دیكە بوو بێت و لە بەیاننامەیەكدا جەخت لەوە دەكاتەوە "دەوڵەتی جەبەل تاریق هیچ داواكارییەكی سیاسیی بۆ ڕاگرتنی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی ئێران بەدەست نەگەیشتووە".
دەوڵەتی جەبەل تاریق دەڵێت "ڕاگرتنی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرە لەسەر بنەمای بەڵگەی باوەڕپێكراو بووە كە ئەو كەشتییە سزاكانی یەكێتیی ئەورووپا بۆ سەر سووریای پێشێل كردووە".
ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەكی حكوومەتی جەبەل تاریقەوە بڵاویكردەوە كە پۆلیس و ئەفسەرانی گومرگ بەردەوامن لە لێكۆینەوە لەسەر كەشتییەكە، بەڵام هێزی دەریایی بەریتانیا كەشتییەكەیان چۆڵ كردووە.
لێكۆڵینەوە لەگەڵ 28 كەسی ناو كەشتییەكە بەردەوامە كە بە ڕەگەز هیندی و پاكستانی و ئۆكرانین.
هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی به پاساوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌یه‌كی سزادراوی سووریا، له كه‌ناراوه‌كانی جه‌به‌ل تاریق ڕاگرتووه. ئه‌مه دووه‌م كه‌شتیی ئێرانه كه له ئێستادا به باری نه‌وتی خاوه‌وه له‌ناو ده‌ریا ڕاگیرا‌وه.
كه‌شتییه ئێرانییه‌كه ناوی (گریس 1)ـه و به‌ره‌و پاڵاوگه‌ی (بانیاس)ـی سووریا ڕۆیشتووه. به‌پێی به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی جه‌به‌ل تاریق، ئه‌و پاڵاوگه‌یه سه‌ر به ده‌زگایه‌كه كه
سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ سه‌ر سووریا ده‌یگرێته‌وه، ئه‌و سزا بازرگانی و ئابوورییانه‌ی كه ساڵی 2001 یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌هۆی توندووتیژی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریادا سه‌پاندی.
ده‌وڵه‌تی جه‌به‌ل تاریق (كه ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌رتانیایه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌ی خۆی)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگه‌ره ڕاگیره‌وه‌كه‌ی ئێران له‌ژێر چاودێریی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یدایه.
به‌پێی ڕۆیته‌رز خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه كۆمپانیایه‌كی سه‌نگاپووره‌یه و ئاڵای په‌نه‌مای به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌ڵام نه‌وتی ئێرانی بار كردووه، كه له چوارچێوه‌ی بازرگانیی ده‌ریاییدا به‌كرێدانی كه‌شتی به كۆمپانیا و وڵاتان بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵا، ڕێگه‌پێدراوه.
هاوكات كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه‌ی ئێران ماوه‌ی دوو مانگه له كه‌ناراوه‌كانی سعوودیه به‌هۆی گرفتی هونه‌رییه‌وه له‌نگه‌ری گرتووه و ئێستا سعوودیه ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی نادات.
ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتییه‌ی ئێران كه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بار كردووه، له ڕۆژی 30ی نیسانی ئه‌مساڵ دووچاری گرفت بووه و له به‌نده‌ری جیده‌ی سعوودیه له‌نگه‌ری گرتووه. ده‌گوترێت ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتی بۆ سووریا بار كردووه.
به‌رپرسانی كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران ده‌ڵێن، سعوودیه به درێژایی دوو مانگی ڕابردوو 10 ملیۆن دۆلاری له به‌رانبه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه و پارستنی كه‌شتییه‌كه‌دا وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێستا مۆڵه‌تی به‌ڕێكه‌وتنی نادات.
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا بێژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئێران، داوای له كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی كردووه زه‌مینه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه بۆ ئێران بڕه‌خسێنێت و ده‌ڵێت "به مانه‌وه‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه له سعوودیه، تێچوونه ماددییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت".
كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه ناوی (1HAPPINESS – دڵخۆشیی یه‌ك)ـه، له ده‌ریای سووردا كێشه‌ی هونه‌ریی بۆ دروست بووه و له دووری 70 كیلۆمه‌تر له باشووری ڕۆژئاوای شاری جیده به فه‌رمی داوای هاوكاریی له سعوودیه كردووه. ده‌گوترێت ئێران له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، داوای هاوكاریی له سعوودیه كردووه.
ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئێران ده‌ڵێن "ئێستا سعوودیه ڕۆژانه 200 هه‌زار دۆلاری له به‌رانبه‌ر پاراستنی ئه‌و كه‌شتییه ده‌وێت". كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ئێران دوو كه‌شتیی یاریده‌ده‌ری بۆ هاوكاریی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتییه ڕه‌وانه كردووه، كه تێچووی ڕۆژانه‌یان 30 هه‌زار دۆلاره.
ئاژانسی هه‌واڵی میهری ئێرانی ده‌ڵێت "كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگه‌ره ئێرانییه‌كه به ته‌واوی چاككراوه‌ته‌وه و تێچووه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دراوه، به‌ڵام به‌رپرسانی سعوودیه ڕێگه ناده‌ن له به‌نده‌ری جیده ده‌ربچێت و ئه‌و كه‌شتییه‌شی كه بۆ هاوكاریی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕه‌وانه كراوه، ڕاگیرا‌وه".
جه‌لال میرزایی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی وزه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، ڕایگه‌یاندووه "سعوودیه سه‌ره‌تا مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌شتییه‌وه كردووه، به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هاوكار نییه".
محه‌مه‌د جه‌واد جه‌مالی، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی په‌رله‌مانی ئێران، مامه‌ڵه‌ی سعوودیه له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه به "باجگیری و به بارمته‌گرتن" وه‌سف ده‌كات.