په‌ره‌گراف
ئاشتی هه‌ورامیی وه‌زیری پێشووی سامانه سروشتییه‌كان، له كابینه‌ی نوێ‌دا پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌ی پێ دراوه.
به‌پێی واژووی سه‌ر نووسراوێك كه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشتی هه‌ورامی له پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه ده‌ستبه‌كار بووه.
ئه‌و نووسراوه‌ی كه واژووی ئاشتی هه‌ورامیی به پۆسته نوێیه‌كه‌وه له‌سه‌ره، له‌م مانگه‌دا واژوو كراوه، به‌ڵام ڕۆژی سه‌ر نووسراوه‌كه سڕدراوه‌ته‌وه و ناوه‌رۆكه‌كه‌شی دیار نییه.
سۆران عومه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامییه‌وه، بۆ په‌ره‌گراف پشتڕاست كرده‌وه و وتی "ئاشتی هه‌ورامی به‌م پۆسته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی پێشووی كه ئه‌وكات وه‌كو وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان پێیان هه‌ڵده‌ستا".
تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامییه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئاشتی هه‌ورامی كه له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بوو، له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه به پاڵپشتیی توركیا هه‌وڵی زۆر درا به دانانه‌وه‌ی له هه‌مان پۆستی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانییه‌وه له پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌دا دانه‌نرا.