حکوومەتی هەرێم: ڕووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر کردەوەیەکی تیرۆریستیی پلان بۆ داڕێژراو بوو
په‌ره‌گراف
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بوو.
پاش زیاتر له 24 كاتژمێر له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر، كه تێیدا دیبلۆماتكارێكی كونسووڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، ده‌ستگیركردنی هیچ تۆمه‌تبارێكی ڕووداوه‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه.
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر له ڕۆژی 17 ی ته‌مووزی 2019 كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراو بووه".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ورده‌كارییه‌كی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ده‌ڵێت "لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و پێشڤهچوونیش هه‌یه".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات "به‌م نزیكانه هاووڵاتیان له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه" ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ڕێستۆرانته‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه تێیدا ڕووی داوه، ناوی (هوققهباز)ـه و زۆر نزیكه له كونسووڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر.
لای خۆیەوە مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی توركیا، ڕایگەیاند، پەیوەندیی بە نێچیرڤان بارزانی‌و مەسروور بارزانی-یەوە كردووە و ئەگەر پێویست بكات تیمێك دەنێرنە هەولێر بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
چاوشئۆغڵۆ وتیشی "یەكەم كەس پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕابكێشین پەكەكەیە".
تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە. لایخۆەوە پەكەكە لەسەر زاری دیار دەنیر وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە ڕەتیكردووتەوە هێرشەكە پەیوەندیی بەوانەوە هەبێت.