ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: شاندی هاوبه‌شی هه‌رێم و به‌غدا له نزیكترین كاتدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن
په‌ره‌گراف
ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌رباره‌ی جیاوازی نه‌كردن له به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌ناو دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌تدا. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: بڕیاره شاندی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق له نزیكترین كاتدا ده‌ست به گفتوگۆی چڕ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 22-7-2019، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی ئه‌نجام دا. به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێوشوێنی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه و، وه‌زیره‌كان سه‌رنج و تێبینیی خۆیان خستووه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی وه‌زیره‌كانی ڕاسپاردووه "له داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا به باشترین شێوه ڕێز له هاووڵاتیان بگێری و جیاوازی له مامه‌ڵه‌كردندا نه‌كرێت. په‌یوه‌ست به‌مه‌ش بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كان ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی زۆر ورد داتا و زانیاریی پێویستی له‌باره‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی عێراق ڕوون كردوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت "بڕیاره شاندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا (حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق) له نزیكترین كاتدا ده‌ست به گفتوگۆی چڕ بكه‌ن بۆ دانانی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی و بایه‌خی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباره‌كانی حكومه‌تیش كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه به‌وه كراوه "ماڵپه‌ڕی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ماڵپه‌ڕێكی یه‌كگرتووی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، به شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ و پێشكه‌وتوو كراوه‌ته‌وه و بڕیاره له ئاینده‌دا له ڕێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه خزمه‌تگوزاریی گشتی و به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه و زانیاریی پێویست پێشكه‌شی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات و ببێته هه‌نگاوێك به‌ره‌و به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئیشوكاره‌كانی حكوومه‌ت".
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان "به توندی ڕووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی ته‌قه‌كردن له ڕێستورانتێكی هه‌ولێر"ی سه‌ركۆنه كردووه.