
په‌ره‌گراف
كه‌شتیی جه‌نگیی ئێچ ئێم ئێس دانكنی به‌ریتانی گه‌یشته كه‌نداوی فارس. له‌نده‌ن ده‌ڵێت: دانكن له‌گه‌ڵ كه‌شتیی جه‌نگیی مۆنتروز ئاسایشی كه‌شتیوانی بۆ ئه‌و كه‌شتییانه دابین ده‌كه‌ن كه ئاڵای به‌ریتانیایان به‌سه‌ره‌وه‌یه. ڕووحانیش بوونی هێزه بیانییه‌كان له كه‌نداو به هۆكاری بارگرژییه‌كان ناو ده‌بات.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا، دوو كه‌شتییه جه‌نگییه‌كه‌ی له كه‌نداو، ئاسایشی كه‌شتییه بارزرگانییه بهرتانییهكان له كاتی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووری هورمزدا دابین ده‌كه‌ن.
بین واڵاس، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ده‌ڵێت "ئازادیی كه‌شتوانی بۆ سیستمی بازرگانی و ئابووریی جیهانی گرنگیی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه، به‌ریتانیا پابه‌نده به‌وه‌ی هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ پاراستنی ئازادیی كه‌شتوانی ده‌یكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "ئاسایشی كه‌شتیوانیی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی كه ئاڵای به‌ریتانیایان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌ركی له‌پێشینه‌یانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاش ڕاگرتنی قبووڵنه‌كراو و نایاسایی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری (ستینه ئیمپێرۆ)، هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران".
به‌ریتانیا ده‌رباره‌ی ناردنی كه‌شتیی جه‌نگیی ئێچ ئێم ئێس دانكن بۆ كه‌نداوی فارس ده‌ڵێت "ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ربازی نییه، به‌ڵكو ئامانج به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دابینكردنی ئاسایشه له گه‌رووی هورمز".
كه‌شتیی جه‌نگیی مۆنتروز
هاوكات حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، ڕایگه‌یاند "كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریای عوممان و كه‌نداوی فارس و گه‌رووی هورمز ڕێڕه‌وێكی ئاسایش و دڵنیا بن بۆ كه‌شتیوانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام بوونی هێزی بیانی نه‌ك ئاسایشی ناوچه‌كه دابین ناكات، به‌ڵكو هۆكاری سه‌ره‌كیی بارگرژییهكانه".
ئێواره‌ی 19-7-2019 ئه‌م مانگه هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگرتنی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری (ستینه ئیمپێرۆ)ی به‌ریتانیی به پاساوی "ڕه‌چاونه‌كردنی یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" له گه‌رووی هورمز ڕاگه‌یاند.
پازده ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ش هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری گریس یه‌كی ئێران له جه‌به‌ل تاریق ڕاگرت، به پاساوی "شكاندنی سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر سووریا".
هه‌ردوو وڵات هه‌نگاوه‌كانی یه‌كدی به "چه‌ته‌گه‌ریی ده‌ریایی و نایاسایی" ناو ده‌به‌ن، له‌و ڕووه‌شه‌وه باڵیۆزه‌كانی یه‌كتریان بانگهێشت كردووه.