
پەرەگراف
حەسەن ڕووحانی، سەرۆككۆماری ئێران، كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر بیەوێت لەگەڵ ئەو وێنە بگرێت، پێویستە لە هەموو سزا ستەمكارانەكانی دەست هەڵبگرێت.
ڕووحانی كۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپی تەنیا بە وێنە گرتن چواندووە و دەڵێت "من بە دوای وێنەگرتنەوە نیم، ئەگەر كەسێك بیەوێت لەگەڵ حەسەن ڕووحانی وێنە بگرێت، ئەوا فۆتۆشۆپ بەردەستە بۆی، بەڵام وێنەگرتنی واقیعی بەردەست نییە، مەگەر لە حاڵەتێكدا كە ئەمریكا دەست لە هەموو سزا ستەمكارانەكانی هەڵبگرێت و ڕێز لە مافی میللـەتی ئێران بگرێت، ئەوكات دەكرێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەییمان جووڵەیەك بكەین".
ئەم لێدوانەی سەرۆككۆماری ئێران لە وەڵامی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەی ڕۆژی ڕابردووی نێوان ترەمپ و ماكرۆن بوو، كە تێیدا ماكرۆن ڕایگه‌یاند، به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیشدا به حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رۆككۆماری ئێرانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ ده‌رببڕێت، ئه‌وا دڵنیایه كه ده‌توانێت ڕێوشوێنی ئه‌نجامدانی فه‌راهه‌م بكات.
سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گفتوگۆ بۆ زه‌مینه‌سازیی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به‌رده‌وامه و "هیوادارم له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا دیداری مَژوویی نێوان ته‌رمپ و ڕووحانی به‌ڕێوه بچێت".
حەسەن ڕووحانی جەختی لەوە كردەوە "پەیوەست بە كێشەی نێوان ئێران و ئەمریكا، بەبێ ئەوەی ئەمریكا دەست لە سزاكانی هەڵبگرێت و واز لەو ڕێگە هەڵەیە بهێنێت كە گرتوویەتیە بەر، هیچ گۆڕانكارییەكی ئەرێنی ڕوو نادات".
سەبارەت بە بە داواكاریی ئەمریكا بۆ دەستهەڵگرتنی ئێران لە بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نادات، هۆكاری ئەوەشی بۆ فەتوایەكی ڕابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕاندەوە كە چەكی ئەتۆمیی قەدەغە كردووە، نەوەك لەبەر داواكاریی ئەمریكا.
ڕووحانی وتی "ئەگەر ڕاست دەكەن و ئەوە تەنیا داواكاریی ئێوەیە، ئەوا ئەو داواكارییەتان جێبەجێ بووە، كەواتە یەكەمین هەنگاو هەڵبگرن".
هاوكات محمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕەتی كردەوە وڵاتەكەی بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لە نێوان ڕووحانی و ترەمپ ڕازی بوو بێت و ڕایگەیاند "لە سەفەرەكەیدا بۆ شاری بیارتزی فەرەنسا، بە سەرۆككۆماری فەرەنسام وت كە كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و ڕووحانی پێشبینیكراو نییە تا ئەو كاتەی كە ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی و ڕێككەوتنەكە جێبەجێ دەكات".
سەبارەت بە كۆبوونەوە لەگەڵ ڕووحانی كە پێشنیاری سەرۆككۆماری فەرەنسا بوو، تره‌مپ له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی كه "ئێران نابێت مووشه‌كی بالیستی و چه‌كی ئه‌تۆمیی هه‌بێت و پێویسته ماوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی درێژتر بێت"، ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر "هه‌لومه‌رجی گونجاو" هه‌بێت، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئێران كۆببێته‌وه.
تره‌مپ ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕووحانی له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا، به "واقیعی" ناو برد.