
په‌ره‌گراف
یه‌په‌گه له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی "پاراستنی ئاسایشی سنوور"دا، هێز و چه‌كه قورسه‌كانی له‌سه‌ر سنووری توركیا كشانده‌وه.
زێدان عاسی، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، ڕایگه‌یاند "له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی سێقۆڵیی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی سنوور له‌گه‌ڵ توركیا و له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، له ٢٤ی ئابدا ده‌ستمان به هه‌نگاوی كرداری كرد".
هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا له هه‌رێمی سه‌رێكانی ساترهكان لابران و ده‌سته‌یه‌ك له یه‌په‌گه و چه‌كه قورسه‌كانیان به‌ره‌و خاڵێكی نوێ كشێنرانه‌وه و خاڵی سه‌ر سنووریان ڕاده‌ستی هێزه خۆجێییه‌كان كرد".
هه‌روه‌ها دوێنێ له گرێ سپی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به سه‌ركردایه‌تیی یه‌په‌گه، به‌ڕێوه چوو.
زێدان عاسی ده‌ڵێت، به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا، دووپاتیان كردووه‌وته‌وه كه به هه‌ستیارییه‌وه ڕێككهوتنكه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێكاندا له ڕێگه‌ی "دیالۆگ و به ئاشتییانه" چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه ئه‌مریكا و توركیا ده‌رباره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا ڕێككه‌وتن. ئێستا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزێكی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا له‌گه‌ڵ توركیا (ڕۆژئاوای كوردستان) ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كورد، ئه‌مریكا و توركیا مه‌رجی جیاوازیان بۆ پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام هه‌بوو. توركیا داوا ده‌كات قووڵایی ناوچه‌كه بۆ ناو خاكی ڕۆژئاواوی كوردستان 32 كیلۆمه‌تر بێت، به‌ڵام ئه‌مریكا پێشنیاری 15 كیلۆمه‌تری كردووه، هه‌رچی كوردیشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ته‌نیا پێنج كیلۆمه‌تر بێت و له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ڕێوه نه‌برێت.
* ئەمریكاو توركیا ناوەندێكی هاوبەش دروست دەكەن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام پێكەوە
* كورد، ئەمریكا و توركیا بە مەرجی جیاوازەوە لەسەر پێكهێنانی ناوچەی ئارام كۆكن
* ئێران: دروستكردنی ناوچەی ئارام لە سووریا دەبێتە نائارامی بۆ ناوچەكە
* سووریا "بەرپرسیارێتیی مێژوویی" پرۆژەی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەخاتە ئەستۆی كورد
* ئەمەریكا و توركیا لە پێنج خاڵدا لەبارەی ناوچەی ئارامەوە ناكۆكن