
په‌ره‌گراف
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه پێش هاتنی وه‌رزی زستان نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4-9-2019، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی كۆبووه‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه كه پێش هاتنی وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش بكرێت و سه‌ره‌تا له ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكرێت. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یه‌كیش دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتیی ڕێگاوبانه‌كان پێش ده‌ستپێكردنی بارانبارین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ی كێشه و گرفت و پێداویستییه‌كانی وه‌رزی خوێندنی 2019-2020 پێشكه‌ش كردووه.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "گرنگیدان و پێشخستنی بواری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، له كاره له پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته كار له سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ئاستی قوتابخانه و زانكۆكانی كه‌رتی گشتی به‌رز بكرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه جیاوازیی ئاستی نێوان قوتابخانه و زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان كه‌م بكرێته‌وه ".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌ك له وه‌زیرانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دارایی و پلاندانان پێك بهێنرێت، بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێداویستییه گرنگه‌كانی وه‌رزی ئێستای خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات دابین بكرێن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تی داراییشه‌وه كردووه، له‌وانه: به‌رگرتن به خۆدزینه‌وه له باج و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ژمێریاریی یاسایی.