ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بۆ 31 كوژراو و 1188 بریندار به‌رز بووه‌وه

پەرەگراف
ئاماری كوژروانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بۆ 31 كه‌س و بریندارانیش بۆ زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه. خۆپیشاندان له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك شاری دیكه به‌رده‌وامه.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند "ژماره‌ی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بۆ 31 كوژراو و 1188 بریندار به‌رز بووه‌ته‌وه".
له‌نێو كوژراوه‌كاندا ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌یه، ئه‌وانی دیكه له ڕیزی خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها له دوای به‌غدا، له شاره‌كانی ناسریه و عه‌ماره و حیللهیش قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ ڕێگری له خۆپیشاندان ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه ڕێگری بكرێت.
خۆپیشاندان له به‌غدا، به‌سره، دیوانیه، كه‌ربه‌لا، واست، كه‌ركووك و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی عێراق، له ڕۆژی سێیه‌مدا درێژه‌ی هه‌بوو.
هەرچەندە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسەر فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیران و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، بۆ ڕێگریكردن لە خۆپیشاندان قەدەغەكردنی هاتووچۆیان لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند، بەڵام خۆپیشاندەران جارێكی دیكە هاتنەوە سەر شەقام.
عادل عەبدولمەهدی دەڵێت، لە پێناو "پارێزگاریكردن لە سیستمی گشتی و ئاسایشی ناوخۆیی و پاراستنی خۆپیشاندەران لە هەندێك لەو دەستانەی كە پەلاماری هێزە ئەمنییەكان و موڵك و ماڵی تایبەتی و گشتییان داوە"، قەدەغەكردنی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش كردووە كە هێزە ئەمنییەكان ڕێگا بە هاتووچۆی حاڵەتە مرۆیی و لەناكاوەكان و ئەو كەسانە دەدەن كە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە گەشت دەكەن.
ڕۆژی چوار شەممە لە ناوچە جیاوازەكانی بەغدا، درێژە بە خۆپیشاندانەكەی ڕۆژی پێشوو درا. لە ناوچەكانی شەعب، بەلەدیە، زەعفەرانییە، حسەینییە و چەندین ناوچەی دیكەی بەغدا خۆپیشاندان بەڕێوە چوو. هەروەها لە چەندین شاری دیكە لەوانە: بەسرە، زیقار، میسان، نەجەف، خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەكان و پێكدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان ڕووی دا.
داواكاریی سەرەكیی خۆپیشاندەرانی عێراق "هەلی كار و خزمەتگوزاری"یە.
شەوی ڕابردوو سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان و حیزبەكان، لە كۆشكی سەلامی سەرۆكایەتیی كۆمار لە بەغدا، سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان كۆبوونەوە.
دواتر سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕیگەیاند "كۆبوونەوەكە بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی فەرمیی داوە بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران".
سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەڵێن "هەلی كار دابین دەكەین، یەكەی نیشتەجێبوونی گونجاو دروست دەكەین، داهاتی تاك باشتر دەكەین".
بەیانیی ئەمڕۆیش تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا ڕووی داوە. بەپێی میدیا عێراقییەكان، دوو مووشەك لە ناوچەی سەوز كەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانییان لێ نەكەوتووەتەوە.
خۆپیشاندانەكان پاش ساڵێك لە پێكهێنانی كابینە حكوومییەكەی عادل عەبدولمەهدی سەریان هەڵداوەتەوە. لەم بارودۆخەی ئێستادا، هیچ كام لە سەركردەكانی شیعە پاڵپشتی لە سەرۆكوەزیران ناكەن، هاوكات پاڵپشتیی ڕاستەوخۆیان بۆ خۆپیشاندانەكان دەرنەبڕیوە، بەڵام داوا دەكەن گوێ لە خۆپیشاندران بگیرێت و داواكارییەكانیان بە هەند وەربگیرێت.