
پەرەگراف
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت، ئێمە كوردەكانمان بەجێ نەهێشتووەو ئەوان كەسانی تایبەتو شەڕكەری زۆر باشن.
لە نوێترین هەڵوێستیدا سەرۆكی ئەمریكا بە چەند تویتێك، جارێكی دیكە تەئكید لە كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لە سوریا دەكاتەوە، بەڵام دەڵێت، ئەوە بە مانای بەجێهێشتنی كورەكان نایەت "ئەوا كەسانی تایبەتو شەڕكەری زۆر باشن".
ترەمپ باسلە پەیوەندییە بازرگانیو سەربازییەكانی نێوان ئەمریكاو توركیا دەكاتو ئاماژە بەوەشدەكات لە توركیا ژمارەیەكی زۆر كورد هەنو دەڵێت، هەر هێرشێكی ناپێویست لەلایەن توركیاوە كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە بۆ ئابوریی ئەو وڵاتەو بەهای دراوەكەی.
ترەمپ لە كۆتاییدا دەشڵێت "ئێمە یارمەتی كوردەكان دەدەین بە پارەو چەك".
ئەم هەڵوێستە نوێیەی ترەمپ دوای ئەوە دێت، بڕیاری كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان كە وەك هەڵكردنی گلۆپی سەوز بۆ هێرشی توركیا تەماشا دەكرێت، كاردانەوەی فراوانی لە ناوخۆی ئەمریكا لێكەوتووەتەوەو چەندین سیناتۆرو كەسایەتیی دیار ڕەخنەی تووند لە ترەمپ دەگرن.
هاوكات لە چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ خۆپیشاندان كرا دژی ئەو بڕیارەو هێرشو پەلاماری توركیا بۆسەر خاكی ڕۆژئاوا.