
په‌ره‌گراف
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاشكرای ده‌كات "دانووستان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا، یه‌كێكه له بژاره‌كان"ی هه‌سه‌ده. هێزه‌كانیشیان له چاودێریكردنی داعشه زیندانیكراوه‌كان كشاونه‌ته‌وه بۆ سنووری توركیا.
مه‌زلوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ (NBC News) ی ئه‌مریكی، هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به‌هۆی هێرشی پێشبینیكراوی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان دا و وتی "ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی كه بۆ چاودێركردنی هه‌زاران دیلی داعش ئه‌ركردار كراون، ڕوو له سنوور ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توركیا ڕووبدات".
مه‌زلوم عه‌بدی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕێگه‌ی بۆ هێرشی توركیا خۆش كرد" بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به درێژایی سنووری ڕۆژئاوای كوردستان، ئێستا پاراستنی زیندانییه داعشه‌كان بووه به "خاڵی دووه‌می جێی بایه‌خ" و پاراستنی سنووره‌كان كاری له‌پێشینه‌ی هێزه‌كانیانه.
"هه‌موو خێزانی شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی سنوورییه‌وه. بۆیه ئه‌وان پارێزگاری له بنه‌ماڵه و خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن"، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وا ده‌ڵێت.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "12 هه‌زار" چه‌كداری داعش به‌دیل گیراون، له‌و ژماره‌یه "دوو هه‌زاریان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی بیانین، 10 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه و سووری و عێراقین".
عه‌بدی بژاره‌ی نوێ و ناچاریی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای كوردستان له هێرشی توركیا ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت "ئێستا تاووتوێی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، ده‌كه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا و ئه‌وه یه‌كێكه له بژاره‌كانی به‌رده‌ممان".
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاڵه‌كانی چاودێریی نێوان ڕۆژئاوا و توركیا، مه‌زلوم عه‌بدی "ڕاشكاوانه" ده‌ڵێت "ئه‌وه وامان لێ ده‌كات هه‌ست به بێهیوایی بكه‌ین".
مه‌زلوم عه‌بدی بانگه‌وازی بۆ گه‌لی ئه‌مریكیش كرد بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخه‌نه سه‌ر بۆ یارمه‌تیدان. وتی "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه شه‌ڕیان كرد له دژی تیر ۆری نێوده‌وڵه‌تی و داعش، به‌ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌بنه‌وه. ئه‌و بڕیاره زیان له متمانه‌ی سووریا به ئه‌مریكا ده‌دات و زیان به ڕاستگۆیی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی به‌ه‌ش كردووه كه "ئه‌ردۆغان وه‌كو تیرۆریست سه‌یری هه‌موو كوردێك ده‌كات" كه به قسه‌ی ئه‌و "هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن". له‌و ڕووه‌شه‌وه داوای له گه‌لی ئه‌مریكا كرد كه گوشار بخه‌نه سه‌ر ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ تا ڕۆژئاوای كوردستان كه "به ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی شه‌ڕێكی گه‌وره" بووه‌ته‌وه، پارێزراو بێت.