پۆتین: دڵنیا نیم لەوەی كە توركیا بتوانێت كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكات

11-10-2019 04:36

پەرەگراف

ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆككۆمارى ڕووسیا، لە یەكەم لێدوانی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان)، هۆشداریی دا لە "هەڵاتنی هەزاران چەكداری زیندانیكراوی داعش" و دەڵێت "دڵنیا نیم لەوەی كە توركیا دەتوانێت كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكات".

پۆتین ڕایگەیاند، لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەو ناوچانەی كە چەكدارە زیندانیكراوەكانی لێن، ئەو چەكدارانە دەتوانن هەڵبێن.

سەرۆككۆماری ڕووسیا هۆشداری دەدات و دەڵێت "من دڵنیا نیم لەوەی كە توركیا بتوانێت بارودۆخێكی لەو شێوەیە كۆنترۆڵ بكات".

هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند "دووپاتی دەكەینەوە كە ئامادەین نێوەندگیری لە نێوان حكوومەتی سووریا و كورد بكەین بۆ دەستپێكردنی دانوستان".

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت "داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین دان بە خۆیاندا بگرن و هەنگاوەكانیان هەڵبسەنگێن و ڕێز لە سەروەری و یەكێتیی خاكی سووریا بگرن".