جێفری: توركیا لە سووریا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

24-10-2019 10:51

پەرەگراف

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سووریا، ڕایگەیاند كە بەڵگەیان لەبەردەستدایە هێزەكانی توركیا لە سووریا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سووریا، لە دانیشتنی كۆنگرێسی وڵاتەكەیدا باسی لەو ڕاپۆرتانە كرد كە دەیسەلمێنن هێزەكانی توركیا لە هێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستاندا تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە.

جەیمس جێفری ڕایگەیاند "كۆمەڵێك ڕووداوی زۆر هەن كە (لە هێرشەكەی سەر ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویان داوە) و بە تاوانی جەنگ دادەنرێن".

ئەو ڕاپۆرتانە خراونەتە بەردەم بەرپرسانی ئەمریكا و داواش لە توركیا كراوە ڕوونكردنەوەیان لەبارەوە بدات.

هاوكات جێفری ڕابگەیاند، ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەو هەواڵانە دەكات كە باس لەوە دەكەن توركیا چەكی فۆسفۆڕی سپیی قەدەغەكراوی لە ڕۆژئاوی كوردستان بەكار هێناوە، بەڵام ڕەتی كردەوە كە بەڵگەی ڕِوونیان لەسەر پاكتاوی نەژادی لەلایەن توركیاوە بینیبێت.

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سووریا، زانیارییەكانی لەبارەی هەڵاتنی ژمارەیەك چەكداری داعشەوە پشتڕاست كردەوە و ەتی "زیاتر لە 100 چەكداری ڕێكخراوی داعش هەڵهاتوون و نازانین لەكوێن".