په‌ره‌گراف
مه‌سروور بارزانی پاڵپشتیی بۆ "چاكسازییه‌كان"ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت "تێكچوونی بارودۆخی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی نییه".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ده‌ستكاریكردنی ده‌ستووری عێراقیش كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه داوه، مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت "ڕێگه ناده‌ین هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستووری عێراق ڕوو بدات كه دژی ماف و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی فیدراڵیی هه‌رێمی كوردستان بێت".
داواش له هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌كات كه "یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانمان".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك پرسی تاووتوێ كرد، له‌ناویشیاندا خۆپیشاندانه‌كانی عێراق.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه "تێكچوونی بارودۆخی عێراق، له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی نییه".
مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت "ئێمه له‌گه‌ڵ داوای ڕه‌وا و ئاشتییخوازانهی خۆپێشانده‌رانین، به‌ڵام دژی به‌كارهێنانی توندووتیژین له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پشتگیریی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاگه‌یاندووه بۆ "ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكاره ده‌ستووری و یاساییه‌كان په‌سه‌ند ناكه‌ین و دژی هه‌ر ههوڵێكیشین بۆ كه‌مكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردنی ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم:
هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠١٩/١٠/٣٠ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به رووداوی كوشتنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و گوتی، راسته كوشتنی به‌غدادی زۆر گرنگ بوو به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی داعش و تیرۆر نییه، به‌ڵكو هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی جیددیه بۆ سه‌ر دانیشتووانی زۆر ناوچه‌ی عێراق. گوتیشی ئه‌فسانه‌ی داعش له سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه تێكشكێنرا كه بووه هۆی ده‌ستپێكی داڕمانی داعش‌یش له سوریا له سه‌ر ده‌ستی كورد.
پاشان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تیشكی خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی عێراق و ، رایگه‌یاند كه تێكچوونی بارودۆخی عیراق، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به گشتی نییه. گوتیشی ئێمه له‌گه‌ڵ داوای ڕه‌وا و ئاشتییخوازانهی خۆپێشانده‌رانین به‌ڵام دژی به‌كارهێنانی تووندوتیژین له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت. پشتگیرییش له سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان. هه‌روه‌ها هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكاره ده‌ستووریی و یاساییه‌كان په‌سه‌ند ناكه‌ین و دژی هه‌ر ههوڵێكیشین بۆ كه‌مكردنه‌وه و ده‌ستكاریكردنی ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق و، رێگه‌ش ناده‌ین هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ده‌ستووری عێراق رووبدات كه دژی ماف و خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و قه‌واره‌ی فیدراڵی هه‌رێمی كوردستان بێت. داواش له هه‌موو هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ین كه یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانمان.
پاشان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی پلانی فریاكه‌وتنی مرۆیی بۆ پێشوازیكردن له شه‌پۆڵی تازه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان خسته‌ڕوو. له‌مڕووه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاری وه‌زیری ناوخۆی په‌سه‌ند كرد، بۆ دروستكردنی سندوقێكی هه‌میشه‌یی فریاكه‌وتنی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان بۆ هاندانی حكومه‌تی فیدراڵی و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ولایه‌نه كۆمه‌ك به‌خش و رێكخراوه مرۆییه‌كان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه بۆ به‌شداریكردن له‌م سندوقه‌دا.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، خستنه‌ڕووی دوا هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی كارنامه‌ی چوار ساڵه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت بوو له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون راپۆرتێكی خسته‌ڕوو. بڕیاره له نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌سه‌ند بكرێت و جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له سه‌ر په‌له‌كردن له ئاماده‌كردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازی و په‌سه‌ندكردنی كرد، به‌مه‌به‌ستی ناردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك كاره له‌پێشینه‌كانی هیڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م.
پاشان ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پێشنیاری هه‌مواری یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی شاره‌وانی له هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری په‌سه‌ند كرد بۆ هه‌مواری په‌یڕه‌وه‌كه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی له لایه‌ن وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان خرانه‌ڕوو.