په‌ره‌گراف - سه‌نگه‌ر سالار
ملیۆنان كوللـه به لێشاو له سعوودیه‌وه به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتوون و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر گرووپێكیان مه‌ترسیی زیاتر له‌سه‌ر كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته دروست ده‌بێت. به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ نه‌كرێت ئاسایشی خۆراكيی وڵات ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هێشتا زیانه گیانی و مادییه گه‌وره‌كانی لافاو یه‌خه‌ی ئێرانی به‌رنه‌داوه، ئه‌و وڵاته ئه‌م جاره‌یان كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی ڕه‌وه كوللـه و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و بڕه كشتوكاڵه‌یشی دروست بووه كه ده‌ستی لافاوی پێنه‌گه‌یشتووه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشووری ئێران ڕووبه‌ڕووی هێرشی كوللـه‌ی بیابانی بوونه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن له سنووری وڵاتانی كه‌نداوه‌وه هاتوون، به تایبه‌تیش سعوودیه، هه‌روه‌ها ئیمارات و عوممان. ڕێكخراوی فاوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كانیش ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا ئه‌م كوللانه له ئه‌فریقاوه بۆ سعوودیه ڕۆیشتوون، پاشان گه‌یشتوونه‌ته ئێران".
كوللـه‌ی بیابانی سێ تا پێنج مانگ ده‌ژی. مێیه‌كه‌ی به درێژایی ته‌مه‌نی سێ جار هێلكه داده‌نێت، به هه‌ر سێ جاره‌كه ١٠٠٠ هێلكه داده‌نێت. ٤٠ ملیۆن كولله‌ی بیابانی له ڕۆژێكدا هێنده‌ی ٣٥ هه‌زار مرۆڤ خواردن ده‌خۆن.
ژماره و خێرایی بڵاوبوونه‌وه و هێرشی ئه‌و جۆره كوللـه‌یه، ڕووداوێكی كه‌موێنه‌یه و نیگه‌رانیی گه‌وره‌ی لای به‌رپرسانی حكومیی ئێران دروست كردووه. ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ڕه‌وه كوللـه‌یه له سنووره‌كانی خلیجی فارسه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ڕۆیشتووه و به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیی جیدییه‌وه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێران ده‌ڵێن هێرشی ئه‌م جۆره كووللـه‌یه زۆر مه‌ترسیداره و هه‌ر جۆره سه‌وزاییه‌ك له كشتوكاڵ و گیا و دره‌خت له‌سه‌ر ڕێگه‌یاندا بێت، له‌ناوی ده‌به‌ن.
به‌پێی قسه‌ی محه‌مه‌دڕه‌زا ده‌رگاهی، به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی پاراستنی به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كانی ئێران، ئه‌م جۆره كوللـه بیابانییه له مه‌ترسیدارترین جۆری كولله‌یه، به‌هۆی بایه‌كی شێداره‌وه هاتوون كه له نیمچه دوورگه‌ی سعوودیه‌وه به‌ره‌و ئێران هه‌ڵ ده‌كات.
ده‌شڵێت "تا ئێستا شه‌ش پارێزگای خوزستان، بوشه‌هر، فارس، هورمزگان، كرمان، سیستان و به‌لوجستان، ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌م جۆره كوللـه‌یه بوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت ئه‌وا ئاسایشی خۆراكیی ئێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئێران، ئه‌م جۆره كوللـه‌یه له ڕۆژێكدا توانای فڕینی 200 تا 500 كیلۆمه‌تری هه‌یه، به هه‌ڵكردنی بای گونجاویش خێراییه‌كه‌ی بۆ 500 تا 1000 كیلۆمه‌تر زیاد ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته گشتییه‌كانی ئێران له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كوللانه‌وه ده‌ڵێت "ڕێكخراوی فاوی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێوانه‌كردنی ژماره‌ی كوللـه، سوود له ده‌سته‌واژه‌كانی گرووپ و ده‌سته وه‌رده‌گرێت. گرووپ له چه‌ند هه‌زارێكه‌وه تا ده‌یان هه‌زار كوللـه له یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا ده‌گرێته‌وه. ده‌سته‌یش له چه‌ندین گرووپ پێكهاتووه و له نێوان 20 بۆ 150 ملیۆن كوللـه له یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دایه. تا ئێستا ده‌سته‌ی كوللـه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئێران، به‌ڵام چه‌ندین گرووپ گه‌یشتوون و به‌رده‌وامیشه".
ئێران هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی قه‌ڵاچۆكردنی بۆ ئه‌و لێشاوی كوللـه‌یه ده‌ست پێ كردووه. به‌پێی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته گشتییه‌كانی ئێران، له ڕێگه‌ی 1000 كه‌س به ئامێری هه‌وایی و زه‌مینیی پێویسته‌وه هه‌ڵمه‌تی قه‌ڵاچۆكردن به‌رده‌وامه و تا ئێستا 38 هێكتار زه‌وییان پاككردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ن بگاته 200 هێكتار.
دامه‌زراوه‌ی پاراستنی به‌رهه‌مه ڕووه‌كییه‌كانی ئێران بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئافاته، داوای 12 ملیار تمه‌نی له ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردنی قه‌یرانه‌كانی وڵات كردووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگایه ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردی 10 ملیار ده‌ربڕیوه كه هێشتا خه‌رج نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته گشتییه‌كانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تا ئێستا هێرشی كوللـه‌كان ته‌نیا زیانی به دارستان و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان گه‌یاندووه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به خێرایی به‌سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵی و باخه‌كانیشدا بده‌ن. ده‌شڵێت "كوللـه بیابانییه‌كان له توانایاندایه كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی یان باخێك به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببه‌ن".
به‌رپرسانی ئێران پلانی ورد و دوورمه‌ودا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م لێشاوه كوللـه‌یه به پێویست ده‌زانن، چونكه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن "ئه‌م كوللانه و نه‌وه‌كانیان بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ میوانێكی نه‌خوازراوی ئێران ده‌بن".
دوایین هێرشی ڕه‌وه كوللـه بۆ سه‌ر كشتوكاڵی ئێران، له ساڵانی 1961 بۆ 1963 بووه، كه زیانی گه‌وره‌ی به كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته گه‌یانووه