
په‌ره‌گراف
سێ به‌رپرسی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی له سنووری هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له حیزبه‌كه ڕاگه‌یاند. ئه‌وان ده‌ڵێن: بنه‌ماكانی دادگه‌ری و یه‌كسانی و شوورا و ڕاوێژ له‌ناو حیزب‌دا بوونه‌ته دروشم، پێگه‌ی شاری هه‌ولێریش له‌لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه پشتگوێ خراوه.
كێشه‌ی مه‌ڵه‌بندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسه‌كه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژه یه‌خه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی گرتووه، تا ئێستا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه. دواجاریش بووه هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
هه‌ر یه‌كه له سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، ئیسماعیل ڕه‌سووڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر، له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن"ئه‌و كاته‌ی حیزب خۆی ببێت به ئامانج و سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ كه‌سانێكی دیاریكراو و نه‌توانێت له خودی خۆیدا دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بكات، پێویسته سه‌ركردایه‌تی و كادیران و ئه‌ندامه‌كانی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاكسازی و ڕاسته‌ڕێكردنی، ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م هه‌ڵوێست وه‌ربگرن."
ئه‌و سێ بەرپرسەی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان بۆ "نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر، جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، پشتگوێخستنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت، نه‌بوونی ستراتیژ و پلانی سیاسیی تۆكمه له‌ناو حیزبه‌كه‌دا" گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ده‌قی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ به‌رپرسه باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
به ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
بۆ/ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان / ئیسلامدۆستانی دڵسۆز / ڕایگشتی / كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به‌وه‌ی حیزب ده‌بێ ئامرازێك بێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجگه‌لێك كه له‌سایه‌یدا دادپه‌روه‌ری و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌لی یه‌كسان بڕه‌خسێنێ بۆ ده‌رخستنی توانا و كارامه‌یی و لێهاتووییه‌كانی كادیران و ئه‌ندامه‌كانی، له‌پێناو خزمه‌تكردنی باشتر و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌تر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی حیزب خۆی ببێت به ئامانج و سه‌رچاوه‌ی بژێوی بۆ كه‌سانێكی دیاریكراو و نه‌توانێت له خودی خۆیدا دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بكات، پێویسته سه‌ركردایه‌تی و كادیران و ئه‌ندامه‌كانی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاكسازی و ڕاسته‌ڕێكردنی، ئه‌گه‌رنا لانی كه‌م هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
به‌ڕێزان...
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نمان به دڵسۆزانه و لێنه‌بڕاوانه له ڕابوونی ئیسلامی به‌سه‌ر بردووه و له خزمه‌تی بانگه‌وازی ئیسلامی بووینه له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پێشتریش له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئێمه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ناو و پۆست و واژوومان له خواره‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ینی 19/4/2019 ڕایده‌گه‌یه‌نین كه واز له گشت پۆسته‌كانمان ده‌هێنین و ده‌ست له كار ده‌كێشینه‌وه له ئه‌ندامێتیی ئه‌و حیزبه. ئه‌م بڕیاره‌شه‌مان به كورتی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌وه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: نه‌بوونی پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی گشتگیر به جۆرێك خزمه‌تی گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكات، بێ جیاكاری له نێوان تاكه‌كانی.
دووه‌م: جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و بنه‌ما پیرۆزانه‌ی ئیسلام كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌ناو حیزب. بنه‌ماكانی دادگه‌ری، و یه‌كسانی و شوورا و ڕاوێژ، ته‌نها بوونه‌ته دروشم و له هه‌ڵسوكه‌وتی ناو حزب به‌دی ناكرێن، پێچه‌وانه‌كه‌شی جێبه‌جێ ده‌كرێن له قۆرغكاریی ده‌سه‌ڵات له‌ناو گرووپ و باڵێكی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیاری نادادوه‌رانه به‌سه‌ر كادیر و ئه‌ندامانی ناو حیزب.
سێیه‌م: پشتگوێخستنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و جه‌ماوه‌ریی شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌لایه‌ن باڵی ده‌سترۆیشتووانی ئه‌نجوومه‌نی بانگه‌واز و به‌ڕێوه‌بردن. ته‌نانه‌ت زۆر جار كێشه و گرفتی گه‌وره دروست كراوه بۆ مه‌ڵبه‌ند و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه.
چواره‌م: نه‌بوونی ستراتیژ و پلانی سیاسیی تۆكمه له‌لایه‌ن حزبه‌وه. ئه‌م نه‌بونی پلانه‌ش بۆته هۆكاری ناڕوونی له سیاسه‌تی حزبدا؛ هه‌ر بۆیه تا ئێستاش خه‌ڵكی كوردستان به‌رچاوی رۆشننیه ئایا كۆمه‌ڵ حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه یاخود به‌شداره له حكومه‌ت؟!
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌ماوه به كۆمه‌ڵی ئیسلامی، داوا له به‌ڕێز ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ین هه‌وڵی راسته‌قینه بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی و ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه هاوكاری دڵسۆزیان بین بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی ریشه‌یی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئیسلامی تر.
له كۆتاییدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌و حزبه مانای ده‌ستبه‌رداربونمان ناگه‌یه‌نێ له پرۆژه ئیسلامی و چاكسازییه‌كان، به‌ڵكو ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی بانگه‌وازی ئیسلامی و پرۆسه‌ی چاكسازی سیاسی ریشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان. خوای گه‌وره پشتوپه‌نامان بێت بۆ دین و ژینی هه‌مووان.
سه‌لیم كۆیی / ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
سه‌عید هه‌ركی / ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (11)ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر
ئیسماعیل ڕه‌سووڵ / ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر