په‌ره‌گراف
هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌به‌رده‌م شاره‌وانیی ڕانیه ئاگری له خۆی به‌ردا و چووه ناو حه‌وشه‌ی شاره‌وانییه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاردانه‌وه‌ی ڕێگری له كردنه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌ك كه شاره‌وانی ده‌ڵێت "شوێنی شه‌قامه".
ڕائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه به په‌ره‌گرافی ڕاگه‌یاند "ئه‌و ڕووداوه له‌ناو شاری ڕانیه و له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی ڕووی داوه". ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی سووتاندووه "گه‌نجێكی له‌دایكبووی 1984 به ناوی (د. ص. س) و له كاتژمێر 11:30 خوله‌ك به برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ڕانیه".
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه كرد "به‌پێی ڕاپۆتی پزیشكی، ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی له سه‌روو له‌سه‌دا 50ـه‌وه‌یه و له‌به‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ری زیاتر هاووڵاتییه‌كه به‌ڕێ كراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی".
ڕائید شۆڕش ئیسماعیل ده‌ڵێت "هۆكاری خۆسووتاندنی ئه‌و هاووڵاتییه نادیاره". به‌ڵام سه‌رۆكی شاره‌وانیی ڕانیه هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی بۆ په‌ره‌گراف خسته ڕوو و وتی "ئه‌و هاووڵاتییه سه‌ردانی شاره‌وانیی كردووه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌پێدان بۆ دروستكردنی خانوو، دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌شفی ئه‌و شوێنه كراوه ده‌یه‌وێت خانووی تێدا دروست بكات، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شوێنه له نه‌خشه‌ی شاره‌وانیدا شه‌قامه".
"خۆیشی سه‌ردانی منی كرد و باسی له‌وه كرد كه كاتی خۆی ئه‌و زه‌وییه زیاده‌ڕۆیه‌ی كڕیوه و ئێستا ده‌یه‌وێت بیكات به خانوو"، سه‌ردار ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ڕانیه، بۆ په‌ره‌گراف وای وت.
له وه‌ڵامدا شاره‌وانیی ڕانیه به‌و هاووڵاتییه‌یان وتووه كه "له ڕووی یاسایی و هونه‌رییه‌وه شوێنێك كه شه‌قام بێت، ناتوانین ڕێگه‌ت پێ بده‌ین بیكه‌یته‌وه".
سه‌رۆكی شاروانیی ڕانیه ده‌ڵێت "ئه‌و هاووڵاتییه نیگه‌رانیی هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه به شێوه‌یه‌كی جوان وه‌ڵاممان دایه‌وه كه ناتوانین ڕێگه‌ت پێ بده‌ین. دواتر نه‌وتی هێناوه و ئاگری له خۆی به‌رداوه و هاتووه‌ته ناو حه‌وشه‌ی شاره‌وانییه‌وه".
ڕائید شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، ده‌ڵێت "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه".