په‌ره‌گراف
به‌رهه‌م ساڵح ڕاسپاردنی كاندیدی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕه‌ت كرده‌وه و له به‌رانبه‌ر فشاره‌كاندا ئاماده‌یی بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆستی سه‌رۆككۆمار ڕاگه‌یاند.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له به‌غدا به په‌ره‌گرافی ڕاگه‌یاند "د. به‌رهه‌م ساڵح به‌غدای به‌جێهێشتووه و به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه".
به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی فه‌رمیی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و تێیدا ده‌رباره‌ی ڕاسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی، كاندیدی هاوپه‌یمانیی بنیاتنان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، وه‌ڵامی ناوبراوی داوه‌ته‌وه.
سه‌رۆككۆماری عێراق له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ردوو نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هاوپه‌یمانیی بنیاتنانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه یه‌كه‌میان هاوپه‌یمانیی بینای وه‌كو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دیاری كردووه، دووه‌میشیان دیاریكردنی ئه‌سعه‌د عه‌بدولئه‌میر عیدانییه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، تا له‌لایه‌ن سهرۆككۆمارهوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕابسپێردرێت.
به‌رهه‌م ساڵح تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕاسپاردنی ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌ركێكی ده‌ستوورییه، به‌ڵام داوای لێبوردنی كردووه كه به‌هۆی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق له ئه‌ستۆیدایه و ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ئارادایه، ناتوانێت ئه‌سعه‌د عیدانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕابسپێرێت.
سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ڵێت كه له‌م دۆخه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا وا ده‌خوازێت ملكه‌چی خواستی گه‌ل بن، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی ئه‌سعه‌د عیدانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه. هاوكات ده‌ڵێت "ئامادەم بۆ دەستلەکارکێشانەوە له پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌به‌رده‌م ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا".
بەرهەم ساڵح لە نامەكەیدا دەشڵێت "بە دڵنیاییەوە خێر لە پلەو پۆستێكدا یییە كە لەخزمەتی خەڵك‌و پاراستنی مافەكانیاندا نەبێت".
لەبارەی نامەو هەڵوێستەكەی بەرهەم ساڵحەوە، تاریق حه‌رب، شاره‌زای یاسای ده‌ستووريی، ده‌ڵێت "نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه و به‌پێی ده‌ستوور ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كرێت و نامه‌كه‌ش نهكشێندرێتهوه، سه‌رۆككۆمار به ده‌ستله‌كاركێشاوه داده‌نرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پۆسته‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌وه‌ی بۆ په‌ره‌گراف پشتڕاست كرده‌وه كه سه‌رۆككۆمار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان كردووه، "به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نزیكن له ئێران".
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، ڕووی له ئێرانه و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌یه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نزیك له‌و وڵاته‌وه به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ ڕاسپاردنی كه‌سێكی دڵخوازی ئه‌وان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
به‌رهه‌م ساڵح هۆشداریی ئه‌وه‌ی دابوو ناچێته ژێرباری فشاره‌كان و كه‌سێك ڕاناسپێرێت كه په‌سه‌ندكراوی شه‌قام و مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینیی نه‌جه‌ف نه‌بێت.
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی بونیاتنان كه پێكدێن له؛ هادی عامری، نوری مالیكی، فالح فه‌یاز، محه‌مه‌د حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر، به‌ر له ئه‌سعه‌د عیدانی، له نووسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی به‌رهه‌م ساڵحیان كردبوو، قوسه‌ی سوهه‌یل، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقیان بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیسانده‌ران، هاوپه‌یمانییه‌كانی نه‌سر و سائیروونه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌و هۆیشه‌وه ناچار بوو له كاندیدبوونی بكشێته‌وه.