ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە سەرتاسەری هەرێم ژمارەیەك "داواكاریی خەڵك" ئاراستەی دامەزراوە شەرعییەكان دەكەن

"دەستبەجێ خاڵەكانی ئەم بەیانامەیە جێبەجێ بكەن كە بریتییە لە داوای زۆرینەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان"
30-04-2021 10:15

پەرەگراف

60 ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، پاڵپشتییان بۆ بەیاننامەی دادوەران و ئەندامانی داواكاری گشتی و یاداشتی ئەنجومەنی دادوەری ڕاگەیاند بۆ "كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە"ی دادوەران و فەرمانەبەران.

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە بەیاننامەیەكدا داوا لە دامەزراوە شەرعییەكانیش دەكەن كە "كار لەسەر چاكسازیی بنەڕەتی بكەن و تەواوی كایەكانی حكومڕانیەت بگرێتەوە"، لەو ڕووەشەوە ژمارەيەك خاڵیان خستووەتە ڕوو كە داوای "دەستبەجێ جێبەجێكردن"ی دەكەن و بە "داوای زۆرینەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان" ناویان بردووە.

دەقی بەیانامەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ھەرێمی كوردستان - عێراق

بۆ ڕایگشتی

ئێمە كۆمەڵێك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كە ناومان لە خوارەوە ھاتووە ، پشتگیری لە ناوەڕۆكی ئەو بەیاننامەیە دەكەین كە زیاتر لە شەست دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی بەڕێز بڵاویان كردۆتەوە لە ( ٢٦ نیسانی ٢٠٢١ ) و ھەروەھا پشتگیری تەواوی یاداشتەكەی ئەنجومەنی دادوەری (١ / ٦ / ٨٧٨) لە (١٩ / ٤ / ٢٠٢١) دەكەین كە باس لە كۆتایی ھێنانی لێبڕین و پاشەكەوت و گڵدانەوەی (٥٠%) مووچەی دادوەران دەكەن و وە بڕیاری لێبڕینی ھەر ڕێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران بە نایاسایی ناوەزەند دەكەن.

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لەم بەیاننامەیە وێڕایی پشتگیری لە كۆتایی ھێنان بەم بارودۆخە ، داوا لە دامەزراوە شەرعیەكان دەكەن كە كار لەسەر چاكسازی بنەڕەتی بكەن و تەواوی كایەكانی حكومڕانیەتی بگرێتەوە دەستبەجێ خاڵەكانی ئەم بەیانامەیە جێبەجێ بكەن كە بریتییە لە داوای زۆرینەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان ، كە بریتین لەو خاڵانەی خوارەوە :

١- تەواوی ئەو سزا سیاسیانەی كە پێشتر خراوەتە پاڵ چالاكوانانی مەدەنی ، كە داوای ماف و شایستە داراییە خوراوەكانیان دەكەن ، ھەڵبوەشێتەوە و ئازاد بكرێن و لە سەروویانەوە مامۆستا بەدەل بەرواری.

٢- كۆتایی ھێنان بە لێبڕین و پاشەكەوت و گڵدانەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیانی كەرتی گشتی و ھاوتاكردنی مووچە و خانەنشینیان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق .

٣- مووچەی فەرمانبەران بە ڕێكوپێكی و بەشێوەی مانگانە بدرێت، بەھیچ شێوەیەك لە ئایندە دەستی بۆ نەبردرێت.

٤- تەواوی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بگەڕێندرێتەوە و لە ڕێگای كردنەوەی حسابی بانكی تەواوی پارەكان بخرێتە سەر حسابی تایبەتی فەرمانبەر و خانەنشین كراوان وە لە چوارچێوەی سیستەمێكی ڕوون پارە گڵدراوەكانیان بگەڕێندرێتەوە.

٥- حكومەتی ھەرێم شێوازی مقاصە بەكار بێنێت لە بەرامبەر ئەو باج و غەرامە و كرێی سەر فەرمانبەران وەكو كرێ كارەبا و ئاو و غرامەی ھاتوجۆ و ئەوانی تر.

٦- پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و بە یاسا تەواوی ئەو داخوازیانە بخاتە چوارچێوەی پرۆژە یاسایەك و زامنی مافی فەرمانبەران و خانەنشینان بكات.

٧- مووچە خۆری شەرعی و حزبی جیا بكارێتەوە و كۆتایی بە مووچە خۆری حزبی بھێندرێـت كە بە دەیان ھەزارن و بگرە لەوەش زیاترن كە بە شێوەیەكی ناشەرعی و نا یاسایی مووچە وەردەگرن و خانەنشین كراون لەسەر میلاكی گشتی.

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، گروپی پاڵپشتی لە ھەموو مووچەخۆران ( فەرمانبەران و خانەنشین كراوان ) پێكدەھێنن و لە ئایندە تێكۆشانی مەدەنی ئەنجام دەدەن بۆ ئەو خاڵانەی سەرەوە.

ناوی ڕێكخراوەكان:
١- تۆری دادپەروەری بۆ بەندییەكان - JNP
٢- رێكخراوی WOLA
٣- رێكخراوی لێكۆڵینەوە و زانیاریی جەندەر
٤- دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئالۆگۆڕی كەلتووریی و رۆشنبیریی مەدەنی
٥- رێكخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی تاكگەرایی و پەرەپێدانی توانایی مرۆیی
٦- رێكخراوی ستۆپ بۆ دژەگەندەڵی
٧- ئەنستتیوتی ڕیفۆرم بۆ گەشەپێدان
٨- رێكخراوی ڕەنگ بۆ گەشپێدان و رۆشەنبیری
٩- فیدراسۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی
١٠- رێكخراوی DHRD
١١- رێكخراوی فرایاكەوتنی میللی
١٢- رێكخراوی كوردیۆ
١٣- تۆری پاراستنی تەندروستی گشتی
١٤- تۆری شەمس بۆ چاودێری ھەلبژاردن
١٥- رێكخراوی ئاشتی و ئازادی
١٦- رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
١٧- رێكخراوی بیمە بۆ مافە ئابوری و كۆمەڵایەتیەكان
١٨- رێكخراوی IAO
١٩- رێكخراوی چاودیری مافی مرۆڤی كوردستان
٢٠- رێكخراوی توێژینەوە و گەشەپێدان
٢١- رێكخراوی ھاوبەندی ڕاھێنەرانی مافی مروڤ لە كوردستان
٢٢- رێكخراوی شین و شاد
٢٣- رێكخراوی مەند بۆ یەكسانی
٢٤- رێكخراوی مافی مەدەنی
٢٥- سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان - ئۆفیسی دھۆك
٢٦- رێكخراوی روناز بۆ ھۆشیاری جڤاكی
٢٧- رێكخراوی مۆم بۆ توانسازی خێزان
٢٨- رێكخراوی جوتیارانی سەردەم بۆ پەرەپێدانی كشتوكاڵی
٢٩- رێكخراوی گەنجانی بوێر
٣٠- رێكخراوی خوشویستنی خوێندن و پەروەردە
٣١- رێكخراوی ماڵی سەركەوتن
٣٢- رێكخراوی ھەلوێست
٣٣- رێكخراوی ئاشتی مەسیحی
٣٤- ناوەندی نیشتمانی بۆ مافی مروڤ
٣٥- پەیمانگای كوردی بۆ ھەلبژاردن
٣٦- رێكخراوی ئاران
٣٧- رێكخراوی چاودێری میدایی كوردی
٣٨- رێكخراوی پەی
٣٩- رێكخراوی ھاریكاری یاسایی ژنان
٤٠- سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان
٤١- رێكخراوی كوردستان بۆ ھەمووان
٤٢- رێكخراوی سازگار بۆ نەخۆشیەكانی MC
٤٣- رێكخراوی ھاریكاری مرۆڤایەتی
٤٤- رێكخراوی یەكسانی جەندەری
٤٥- رێكخراوی ماپ
٤٦- رێكخراوی فریاكەوتنی تەندروستی كوردستان
٤٧- ڕێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافەكانی مروڤ و یاسای نێودەوڵەتی
٤٨- دەزگای سمارت
٤٩- ڕێكخراوی پەنا بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە
٥٠- سەنتەری رۆشنبیری ڕاژان
٥١- فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی
٥٢- تۆڕی رێكخراوەكانی ھەڵەبجە
٥٣- سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوان - ھەڵەبجە
٥٤- ڕێكخراوی لێكۆڵینەوەو گەشەپێدان.
٥٥ - ڕێكخراوی چاودێر بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ
٥٦ - ڕێكخراوی تین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
٥٧ - تۆڕی خەڵك بۆ ماف وئازادیەكان
٥٨ - ڕێكخراوی سۆلیدارێتی
٥٩ - ئەنستیوتی ڕوناكبیری لاوان
٦٠ - ئینیستیویتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان.

.