به‌رده‌وامیی هێرشی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه؛ به‌رپرسانی هه‌رێم هێرشه‌كان بۆ یه‌ك هۆكار ده‌گه‌ڕێننه‌وه
په‌ره‌گراف
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، هۆكاری هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پردێ، بۆ بوونی "بۆشایی ئه‌منی" ده‌گه‌ڕێننه‌وه. سه‌رۆكی هه‌رێم داوای "دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق" و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش جه‌خت له "گرنگیی جێبه‌جێكردنی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه" ده‌كاته‌وه.
كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، داعش له به‌رزاییه‌كانی (زورگه‌زراو) له سنووری میحوه‌ری پێنج و نزیكی پردێ، هێرشی كرده سه‌ر لیوای ١٠ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قورس به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا سێ شه‌هید و دوو بریندار له ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وته‌وه كه یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ئه‌فسه‌رێك بوو به پله‌ی نه‌قیب.
ڕاسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به توندی به‌رپه‌چی هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشی داوه‌ته‌وه و تێكی شكاندوون. له كاتی ڕاوه‌دوونانیان ژماره‌یه‌كی زۆریان كوژراون و لاشه‌كانیان جێماون".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هۆكاری هێرشه‌كه‌وه ده‌ڵێت "هۆكاری ئه‌و هه‌لقۆستنه‌وه‌ی تیرۆریستان، بوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌یه كه له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ناوچانه پێویستیان به هێزی هاوبه‌ش و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا".
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "چه‌ندین جار حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشمان له مه‌ترسیی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و سوود وه‌رگرتن له بۆشاییه ئه‌منییه‌كانی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای له "په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش" ده‌كات كه "به خێرایی كار بكه‌ن له‌سه‌ر دروستكردنی هێزی هاوبه‌ش له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا له ناوچه ناكۆكیله‌سه‌ره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ئه‌و ناوچانه وه‌ك كۆریدۆری جموجووڵه تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كار نه‌هێندرێت".
هاوكات مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه ده‌ڵێت "چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه كه داعش خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و هێشتاش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق، به تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمیش پێی وایه "داعش سوود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌رده‌گرێت كه له‌و سنوورانه‌دا هه‌یه"، بۆ چاره‌سه‌ریشی "جه‌خت له گرنگیی جێبه‌جێكردنی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه" ده‌كاته‌وه.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017دا، هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركووك و ناوچەكانی تری جێناكۆك كشانەوە، كاتێك پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەولێر و بەغدا گەیشتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی، بەهۆی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری كوردستانەوە، ئەوەش وایکرد بۆشایی ئەمنیی دروست ببێت.
مه‌سرور بارزانی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر "ڕاهێنان و هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی"ـه‌وه و ده‌ڵێت "مانه‌وه‌یان له عێراق بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش، به گرنگ و پێویست ده‌زانین".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمیش به تووندی ئیدانه‌ی "په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته چه‌په‌ڵه‌كانی داعشه‌وه" كردووه و ده‌ڵێت "ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه ده‌بێ زیاتر چاوكراوه بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تۆقاندن به هه‌موو شێوه‌كانی و به هه‌ر هۆكارێك بێت".
ڕێكخراوی داعش كە لە حوزەیرانی 2014دا دەستی گرت بەسەر شاری مووسڵ و بەشێك لە كەركووك و ناوچەیەكی بەرفراوان لە عێراق، دوای دوو مانگ لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە چەندین میحوەرەوە كەوتنە شەڕەوە.
هێزەكانی پێشمەرگە، لە ماوەی 3 ساڵی شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، لە تەواوی سنوورەكانی كەركووك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین و گەرمیان، زیاتر لە هەزار و 700 شەهیدیان هەبووە، لەگەڵ زیاتر لە 10 هەزار بریندار و دەیان بێسەروشوێن، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگه.