پەرەگراف ھاوپەیمانێتیی یەکێتی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

01-05-2021 09:24

پەرەگراف

یەکێتی و گۆڕان ھاوپەیمانێتییان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە ناوی "ھاوپەیمانیی کوردستان" پێکھێنا، گۆڕان حەوت کاندیدی دەبێت؛ چوار لە سلێمانی و دوو لە ھەولێر و یەک لە کەرکوک، بەوتەی دوو سەرچاوەی باڵا و ئاگادار.

"ھاوپەیمانێتییەکە بۆ ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکانیشە بە فەرمیی تۆمار کراوە و گۆڕان ناوی کاندیدەکانی پێشکەش کردووە، یەکێتی گۆڕانکاریی لە چەند کاندیدێکیدا کردووە بۆیە ھێشتا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە" سەرچاوەیەکی پەرەگراف وای وت.

لە ھەفتەی ڕابردوودا چەندین سەردان و کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتی و گۆڕان ھەبووە"، بافڵ تاڵەبانی سێ جار سەردانی عومەری سەید عەلی کردووە و پەرۆش بوون بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی لەگەڵ گۆڕان، تەواوی حیزبەکانی دیکەش بە پارتی-شەوە ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ گۆڕان".

ئەوەی یەکێتی و گۆڕان یەکەم ھاوپەیمانێتیی نێوان حیزبە کوردییەکانە، بەڵام ھەماھەنگییان لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامیش ھەیە.

بەپێی سەرچاوەکانی پەرەگراف، گۆڕان لە سلێمانی ھەریەکە لە؛ ڕێزان ھەردی و شێرکۆ شوناس، لە گەرمیان ھۆشیار عومەر و لە پشدەر بەکر بایزی کاندید کردووە، لە ھەولێریش برزۆ مەجید و لە کۆیە دعەبدولسەلام، ھەروەھا لە کەرکوک محەمەد نەسرەدین.

پەرەگراف سێ ڕۆژ پێش ئێستا یەکەم دەزگایڕاگەیاندن بوو ڕێککەوتنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی لەگەڵ هەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی‌ و یەكگرتووی ئیسلامی ئاشکرا کرد لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆدوا وادەی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی و پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانە.

ئەوەی یەكێتی لەگەڵ كۆمەڵ‌ و یەكگرتوو كردوویەتی لێكتێگەیشتنە بۆدەرچوواندنی كاندیدی یەكتر بەپێی بازنەكانی هەڵبژاردن، ھاوکات دەبێتە لێکتێگەیشتنی نێوان گۆڕان و ئەو دوو حیزبە ئیسلامییەش، بەوپێیەی گۆڕان لەھەڵەبجە کاندیدی نابێت تا کاندیدەکانی ئەوان دەرفەتی دەرچوونیان ھەبێت.

سەرچاوەیەكی باڵا كە ئاگاداری ڕێككەوتنەكەیە بۆ پەرەگراف وتی"یەكێتی دوو كورسی بە كۆمەڵ دەدات لە بازنەی هەڵەبجە‌و لە پشدەر، لەگەڵ یەكگرتووش وا ڕێككەوتوون كورسییەك لە هەڵەبجەو كورسییەك لەبادینان بدرێتە یەكگرتوو" دوو سەرچاوەی دیكەش ئەم زانیارییەیان پشتڕاست كردەوە.

میكانیزمی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە بە جۆرێكە، یەكێتی زامنی ئەوەدەكات كە هەریەكە لە كۆمەڵ‌و یەكگرتوو ئەو دوو كورسییە ببەنەوە.

"بۆ نمونە؛ بازنەی هەڵەبجە و شارەزوور بەیەكەوەسێ كورسی بۆتەرخان كراوە یەكێكیان كۆتای ژنانە، یەكێتی لەو بازنەیە تەنها یەك كاندیدی دەبێت كە كۆتاكەیە و ڕێگە بۆ دەرچوونی كاندیدەكانی كۆمەڵ‌ و یەكگرتوو خۆش دەكات، بۆئەوەش داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان كردووە لەوبازنەیە كاندیدی نەبێت، تا نەبێتە گرفت بۆكۆمەڵ‌و یەكگرتوو، ئەگەر زانرا حیزبەكانی دیكەیان كاندیدی سەربەخۆ مەترسی بۆ كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دروست دەكەن، ئەوا یەكێتی بەڕێگەی جیاواز پشتیوانی دەرچوونی كاندیدەكانی كۆمەڵ‌و یەكگرتوو دەكات" سەرچاوە باڵاكە وایوت.

یەكێتی هەمان میكانیزم لەگەڵ كۆمەڵ جێبەجێ دەكات لە بازنەی پشدەركە چوار كورسیی بۆتەرخانكراوەو دەبێت یەكێكیان كۆتای ژنان بێت، لەیەكێك لە بازنەكانی بادینانیش پشتیوانیی دەرچوونی كاندیدێكی یەكگرتوو دەكات.

هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازەو عێراق كراوە بە83 بازنەو 83 كورسیی بۆ كۆتای ژناندیاریكراوە. هەرێمی كوردستان 44 كورسیی پەرلەمانی بۆ دانراوەو كراوە بە 12 بازنەیهەڵبژاردن؛ سلێمانی كراوە بە 5 بازنەی هەڵبژاردن‌و 18 كورسیی، هەولێر 4 بازنەیەو 15 كورسییە، دهۆك 3 بازنەیەو 11 كورسییە.

بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن لە هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن كەسێك كە تەمەنی لە 28 ساڵ كەمترنەبێت و مەرجە دەستورییەكانی تێدابێتو دانیشتو و دەنگدەری بازنەی هەڵبژاردنەكەی بێت، دەتوانێت خۆی كاندید بكات. لەم هەڵبژاردنەدا هاووڵاتیی دەنگ بە لیست نادات،بەڵكوڕاستەوخۆ دەنگ بە كاندید دەدات لەوبازنەی هەڵبژاردنەی مافی دەنگدانی تێدا هەیە.

بردنەوەی كورسییەكانی هەر بازنەیەكی هەڵبژاردن بەپێی ژمارەی دەنگی كاندیدەكانەو هەر كاندیدێك زۆرترین دەنگ بهێنێت كورسیی پەرلەمان دەباتەوە.