پەرەگراف
پرسی نووسینەوەی دەستور بۆ ھەرێمی کوردستان و کۆدەنگیی حیزبەکان لەوبارەیەوە، دەخرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەڕێکی نوێی سەردان و کۆبوونەوەی لەسەر ئەوپرسە ئەنجام دا.
نێچیرڤان بارزانی بە یاوەریی جێگرەکانی، ئەمڕۆ سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و سۆسیالیست کۆبووەوە.
بەپێی ھەواڵێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، پڕۆسه‌ى سياسى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمىكوردستان، ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه و مه‌ترسييه‌كانى، كێشه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ندپرسێكى ديكه تاوتوێ كراون.
یەکەم کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی گۆڕان بوو، سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێت "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌وه‌ى پێويسته هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ده‌ستوورێكى سه‌رده‌ميانه و پێشكه‌وتوو بێت كه به‌شداريى هه‌مووانى تێدا بێت وخواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و ئێستا و داهاتووى وڵات و گه‌لى كوردستان بپارێزێت و له‌گه‌ڵ دنياى پێشكه‌وتوو بگونجێت".
"بۆ ئه‌مه‌ش به پێوست زانرا ديد و بۆچوونى ته‌واوى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان و چين و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا له ئاماده‌كردنيدا ڕه‌نگبداته‌وه تا دوا جار له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گاته ئه‌نجام".
دوای گۆڕان، نێچیرڤان بازرانی چووە دەباشان و لەگەڵ یەکێتی کۆبووەوە، بەرلەو کۆبوونەوانەی ئەمڕۆش لە ھەولێر سەردانی کۆمەڵ ویەکگرتووی کرد.
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، "پرسی نووسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان" تاوتوێ کراوە.
ڕەشنوسی دەستوری ھەرێمی کوردستان ساڵی ٢٠٠٩ ئامادەکراو لە پەرلەمان تێپەڕێندرا، بەڵام نەخرایە ڕاپرسییەوە بەھۆی ناکۆکییلایەنەکان لەسەر ڕەشنوسەکە، دواتر گەڕێندرایەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
پاشان لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر پێک‌ھێنانی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوەی ڕەشنوسەکە، بەڵام لیژنەکە کارەکانی تەواو نەکردو بەھۆی ناکۆکیسیاسییەوە ڕەشنوسەکە بەھەڵواسراویی ماوەتەوە.