پارتی: ئەوەی ڕوویداوە هەوڵێکە بۆ تێكدانی سەقامگیریی و ئاسایشی هەرێم كراوەتە ئامانج

08-05-2021 02:01

پەرەگراف

مەکتەبی سیاسی پارتی لەبارەی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان، پشتیوانیی لە بڕیارەکەی دادگا دەکات و  دەڵێت "ئەوەی رویداوە رونە،دوای لێكۆڵینەوەی یاسایی لەلایەن لایەنە یاسایی و پەیوەندارەكان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی بەردەستیان هەوڵی چەند كەسێكە بۆتێكدانی سەقامگیری و، ئاسایشی هەرێمی کوردستان كراوەتە ئامانج. بۆیە باشترە لێگەڕێین دامەزراوە یاساییەكان كاری خۆیان بكەن ورێز لە رۆڵیان بگرین".

"بەداخەوە چەند لایەنێك كاردانەوەی دوور لە رەچاوكردنی سەروەری یاسا و رێساكانی دەسەڵاتی دادوەریان نیشان دا، بەپێویستی دەزانینرێز لە دام و دەزگاكانی دادوەری و سەروەری یاسا بگیرێت، دەستوەردان لە كاروباری دادگاكان و بەسیاسی كردنی بابەتەكان سوود بەبارودۆخەکە ناگەیەنێ‌ و، مەرج نیە ئەگەر رەئی و لایەنگیری لایەنێك نەبوبێتە بڕیار مانای راست نەبوونی بڕیارەكان بێت" مەکتەبی سیاسیپارتی وادەڵێت.

مەکتەبی سیاسی پارتی ئەوەش دەخاتەڕوو "ئەگەر هەوڵەكان بەو ئاڕاستەیە بن بابەتەكان بەسیاسی بكرێن و زیاتر وەكو بانگەشەیهەڵبژاردن و چەواشەكاری بخرێنە بەرچاوی هاوڵاتیان، ئێمەش لە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بابەت هەیە باسیان بكەین".

دوای ئەوەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێج چالاك و ڕۆژنامەنووسەكەی بادینان پەسەند كرد و كونسوڵخانەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیایشی لە دۆسیەكەوە گلاند، بڕیارەکە کاردانەوەی فراوانی ناوخۆیی و بیانیی لێکەوتەوە.

ئەمریکاو ئەڵمانیا نیگەرانییان پیشانداو ئەڵمانیا بە فەرمیی داوا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم دەکات لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات.