بارزانی: ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن

06-06-2021 06:17

پەرەگراف

مەسعود بارزانی ھەڕەشە لە پەکەکە دەکات و دەڵێت: ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامدا بە سزای خۆیان دەگەن.

بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە خانەوادەی ئەو پێشمەرگانەوە کردووە کە لە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لەئەرکی ئاسایی خۆیان "لە ئەنجامی ھێرشی پەکەکە" شەھیدبوون.

"بارزانی بە خانەوادەی ئەو شەھیدانەی ڕاگەیاند،  پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە و، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆیپێگەیاندن، سەرۆک بارزانی ئەوەشی بۆ خانەوادەی شەهیدان دووپاتکردەوە کە ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوەبە سزای خۆیان دەگەن".

مەسعود بارزانی ھەر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە یەک بە یەکی ئەو پێشمەرگانەش کردووە کە لەو ڕووداوەدا برینداربوون و ھیوایچاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستوون.

كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی دوێنێ لە چیای مەتین-ی قەزای ئامێدی ڕووداوێک ڕوی دا کە ھێشتا وردەكارییەكەی تەواو ڕوون نییە و پێشمەرگە وپەكەكە گێڕانەوەی جیاوازیان لەبارەیەوە هەیە، تێیدا پێنج پێشمەرگە شەهید و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون. باس لە بوونی شەهید لە ڕیزیپەكەكەش دەكرێت، بەڵام پشتڕاست نەكراوەتەوە.

پێشمەرگە دەڵێت "پەكەكە هێرشی كردووە" و پەكەكەش دەڵێت "پێشمەرگە لە دوو لاوە هێرشی كردووە و بەهۆی تەقینەوەیەك كە هۆكارەكەی نازاندرێت، چەند قوربانیی لێ كەوتەوە، ئەمئەنجامە خواستی ئێمە نەبوو و دڵی مرۆڤ دەئیشێنێت".

لە درێژەی كاردانەوەكانی ڕووداوەكەی نێوان پەكەكەو پێشمەرگەدا، هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان لە دژی ناوچەكانی گەریلا دەستی بە هێرشی گەمارۆدان كردووەو لە ئەنجامی ئەوەدا لە نێوان هێزە تایبەتەكانی پارتی‌و گەریلا شەڕ ڕوویدا.

كەجەكە -چەتری كۆكەرەوەی ڕێكخراوەكانی سەربە پەكەكەیە-، داوای هەڵوێست دەكات دژی پارتی، دەشڵێت "ئێستا ئامانجی دەوڵەتی تورك و ئامانجەكانی پەدەكە بوونەتە یەك. شەریكایەتیی لە شەڕیشدا لە چوراچێوەی بوون بە یەكی ئامانجەكانیاندایە. ئامانجەكەشیان ئەوەیە، گەریلا لەو شوێنانەدا، كە ماوەی ٤٠ ساڵە تیادایەتی، بە شەڕ بێكاریگەر بكەن تاوەكو نەتوانێت لە دژی دەوڵەتی تورك تێكۆشانی ئازادی بەڕێوە ببات. هیچ جیاوازییەك لە نێوان هێرشە داگیركەرییەكانی دەوڵەتی تورك و گەمارۆدانی ناوچەكانی گەریلا لەلایەن پەدەكەوە نییە و تەنها رۆڵ و نەقشیان جیاوازە. رۆڵی دەوڵەتی تورك چەكوشە و رۆڵی پەدەكەش سندانە".

"پەدەكە بەو هەڵوێستەی خۆی بە شێوەیەكی ئاشكرا لەگەڵ دەوڵەتی توركدا بەشداری شەڕ بووە. ئەوە هاوبەشیكردن و شەریكایەتییە لە شەڕدا، كە تاوەكو ئێستا بە شێوەكی شاراوە بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئیدی ئاشكرا بووە. پەدەكە بەو كارەی هەوڵ دەدات دەوڵەتی توركی هاوبەشی خۆی لە تێكشاندن و رووخان رزگار بكات. بۆ ئەوەش ناوچەكانی گەریلا گەمارۆ دەدات" كەجەكە وادەڵێت.