شێخ جەعفەر: هەوڵێک هەیە بۆ پەلکێشکردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان پەکەکەو پێشمەرگە

18-06-2021 09:27

پەرەگراف

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم ڕایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ پەڵکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە وهێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمی کوردستان، "هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ".

جێگری سەرۆکی ھەرێم لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، دەشڵێت "ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان،بۆ هێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لەسەر نیە؟".

شێخ جەعفەر داوای یەکڕیزیی نێوان سەرجەم لایەنەکان دەکات، "نەیارانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوونە و مێژووش شاهیدی ئەوە دەداتکە ببن بە هەوێنی ناسەقامگیری و دووبەرەکی لە نێوانمان".

دەقی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی ھەرێم

(هەینی) تان باش

بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە پێناو گەیشتن بە کیانێکی سەربەخۆ بۆ گەلێکی بەش خوراو

مێژووی گەلی کورد پڕیەتی لە نەهامەتی و چەوسانەوە و زوڵم و ستەم، هۆکاری سەرەکی هەموو ئەو نەهامەتیانەش حکومڕانییە تۆتالیتارییەیەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکە بووە کە گەلی کوردی ئاراستە کردووە بۆ بەرەی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکان لە ڕێگای بزووتنەوەیڕزگاریخوازی و شۆرشی جەماوەری، ئەو جۆرە حوکمڕانییانەش هەمیشە کۆتاییەکەی بە داڕمانی ژێر خانی ئابووری و ئاڵۆزی نێوانپێکهاتەکان و کەڵەکە بوونی کێشەکان کۆتایی هاتووە، وەک ئەوەی چارەسەر بێ بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و پێکەوە ژیان.

کورد وەکو نەتەوە بە پێی ڕێککەوتنی (سایکس بیکۆ) خاک و گەلەکەی دابەشکراوە بەسەر ووڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا، بەڵامئەو دابەشکارییە نەبۆتە مایەی سەقامگیری و ئاسایشی هیچ یەکێک لەو ووڵاتانە، پاشان کێشەی نێوان میرنشینەکان و پارتە کوردییەکان ودوو لەتبوونیان کێشەکانیان ئەوەندەی تر قووڵتر کردۆتەوە هەندێ جار کار گەیشتۆتە خوێن ڕشتن(برا کوژی) کە بەداخەوە بە پێی هەموولۆژیکێک ماڵوێرانترین کارەساتە لە میتۆدی هەر گەلێک کە ڕوویدابێ، بەتایبەت بۆ ئێمەی گەلی کورد کە مێژووییەکی تاڵمان هەیە لەگەڵ ئەوپرسە نەگریسە، گرنگە بۆ ئێمە کە خاوەن قەوارەیەکی هەرێمین لە ئێستادا، لەژێر ئەم قەوارەیە دا خاوەن حکوومەت و پەرلەمانین با بەیاساشەری براکوژی شەرمەزار بکەین، چونکە نەیارانمان هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوونە و مێژووش شاهیدی ئەوە دەدات کە ببن بە هەوێنیناسەقامگیری و دووبەرەکی لە نێوانمان.

بە داخەوە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ پەڵکێش کردنی شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزی پێشمەرگە لە خاکی هەرێمیکوردستان، هیوادارم کە ڕوونەدات و ئەو خوێن ڕشتنە لێرەوە بوەستێ، ئەگەر بابەتەکە بۆ چەکدارانی پەکەکە بەرگریکردن بێت لە خۆیان، بۆهێزی پێشمەرگە تێوە دەگلێنن لەو شەڕەی کە خواستی گەلی کورد و پێشمەرگەی لە سەر نیە؟ پاشان بۆ تەنها لەو قەوارەیەی هەرێمیکوردستان چالاکییەکانیان چڕکردۆتەوە کە بە خوێنی هەزاران شەهید بنیاد نراوە پاساو دەدەن بە تورکیا هێرشیان بکرێتە سەر! ئێمە لەگەڵهاتنی هیچ هێزێکی بێگانە نین کە سنوور و سەروەرییەکانی هەرێمەکان ببەزێنێ، لە هەمان کاتیشدا ڕێز لەو پارتە سیاسییانە دەگرین کە لەخاکی هەرێمەکاندا گیرساوەتنەوە و ڕێگامان داون کار و چالاکی سیاسی ئەنجام بدەن، بەڵام هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانین کە ببن بەمایەی شەڕو ناسەقامگیری و هۆکاری چۆڵکردن و ماڵوێرانکردن و شەهید کردنی دەیان خەڵکی سڤیل لە ناوچەکەدا، ئەوەی کە ئێستا ڕوودەدات دڵنیامپلانی نەیارانی دژ بە نەتەوەی کوردە، دەخوازم لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان با دەست لە ناو دەست بین بۆ چارەسەری ڕیشەییهەموو ئەو زوڵم و ستەمەی کە بە درێژایی مێژوو لێمان کراوە بە پاساوی نا لۆژیکی، با پلانی نەیارانمان بە یەکڕیزی نێوانمان لە بار ببەین لەپێناو گەیشتن بە کەناری ئارامی بۆ گەلێکی ماندوو لە شەڕ و ماڵوێرانی، ئەوەی چەند سەدەیەکە هەوڵی بۆ دەدەین تەنها بە پێکەوەیی دەتوانینهەنگاوی بۆ بنێین، چونکە سەنگەر لە یەکگرتن خزمەتە بە دوژمنانی گەلێکی ستەمدیدە و لە گۆڕنانی هەموو خەون و ئاواتەکانی ڕۆژانی پڕ لەتێکۆشان و خەبات و بە فیڕۆدانی خوێنی شەهیدەکانمان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان