شەڕەتەقە لە نێوان لیژنەی ئەمنیی سلێمانی و ھێزێکی چەکدار ڕوویدا

22-06-2021 12:51
شوێنی شەڕەتەقەکە لە بەردەم ئوتێل ئەبوسەنا. وێنە؛ تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

پەرەگراف

شەڕەتەقە لە نێوان لیژنەی ئەمنیی سلێمانی و ھێزێکی چەکداری بەرپرسێکی یەکێتی ڕوویداو ژمارەیەک بریندار ھەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بۆ پەرەگراف وتی "نزیک کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو چەکدارانی سەربە بەرپرسێکی یەکێتی ڕوبەڕوی لیژنەیئەمنیی سلێمانی بوونەتەوەو تەقەیەکی زۆریان لە یەکتر کردووەو ژمارەیەک بریندار ھەن و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون".

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی کە لە ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس پێکدێن، لە گەڕەکی سەرچنار لە نزیک ئوتێل ئەبوسەنا بازگەی کاتییان داناوەولەوێدا ڕووداوەکە ڕوویداوە، "نزیەکەی ٢٠ خولەک تەقەکراوەو ژمارەیەکی زۆر گوللەی گڕدار بە ئاسماندا تەقێندراون".

ھێشتا ھۆکارو وردەکاریی زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە نازانرێت، پەرەگراف بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە پۆلیس و ئاسایشیسلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.