
پەرەگراف
لە كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان‌و فراكسیۆنە كوردییەكانی بەغداد تەئكید لە یەكڕیزییو یەك هەڵوێستیی كورد كراوەتەوەو هەنگاوی كردەیی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان، تاوتوێ كراوە.
پەرەگراف لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە زانیاریی ئەوەی دەست كەوتووە، بۆ پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییە، سەرۆكایەتی هەرێم ڕەشنوسی پەیڕەوێكی ناوخۆی خستووەتە بەردەم فراكسیۆنەكان، ئەوانیش داوایان كردووە كاتیان پێبدرێت تا لە نێوان خۆیاندا كۆبوونەوەی لەبارەوە بكەن‌و ڕەشنوسەكە تاوتوێ بكەن بە ئامانجی دەوڵەمەند كردنی، بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو فراكسیۆنەكانو بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەو بارەیەوە كۆبوونەوەكانیان دەست پێ بكەن.
دەقی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە
ئه‌مڕۆ 11/2/2020 له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ساز درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و كوردستان، هه‌روه‌ها گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، تاوتوێ كران.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و تێبینیی فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان له به‌غدا و باسكردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان له عێراق، هه‌مووان كۆك بوون كه پێویسته به یه‌كهه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پرسه‌كان بكرێت و هه‌نگاوی كرده‌یی بنرێت بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و په‌یڕه‌وێكی گشتگیری بۆ ئاماده بكرێـت كه مایه‌ی په‌سه‌ندی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بێت.
كۆبوونه‌وه به گرنگییه‌وه دۆخ و پێشهاته‌كانی عێراقی خسته به‌ر باس و جه‌ختی له پێویستیی گێڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسی بۆ وڵات و به‌كارنه‌هێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانی سڤیل و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داوا ڕه‌واكانیان له خزمه‌تگوزاری و ژیان و ئاینده‌یه‌كی باشتر كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی فیدراڵی بوو، له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی قه‌واره ده‌ستووری و سیاسییه‌كه‌ی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بنه‌مای سه‌ره‌كیی هاوبه‌شی و به‌شداریی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، هه‌ر هه‌نگاوێكیش بۆ گفتوگۆی پێكهێانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك مافه‌كانی هه‌رێمی تێدا پارێزراو بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش به‌شداریی كارایان له دروستكردنی بڕیاری هاوبه‌شدا هه‌بێت.
كۆبوونه‌وه دڵنیایی ده‌داته گه‌لی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه كه له هه‌ر گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنێكدا، مافه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له پێشینه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی هه‌مووان ده‌بێت.