كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ سەركردایەتی یەكێتی: كۆبوونەوەكانتان هەڵپەسێرن

11-02-2020 10:49
كۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی


پەرەگراف- سوركێو محەمەد

لە نامەیەكدا بۆ سەركردایەتی یەكێتی، كۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەو حیزبە، 3 بڕیاری ئەنجومەنی باڵای بە سەركردایەتی ڕاگەیاند كە لە یەكەمياندا هاتووە: كۆبوونەوەكانتان بۆ ماوەیەك هەڵپەسێرن.

نامەكە 3 بڕیاری لەخۆ گرتووەو پیشاندانی ناڕەزاییە بەرامبەر ئەو ماددانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە چەند ڕۆژێكە سەركردایەتی ئەو حیزبە پەسەندیان دەكات، گرنگترین ماددەی پەیڕەوەكەش پەسەند كردنی سیستمی هاوسەرۆكییە بۆ یەكێتی كە ناڕەزایی لەناوخۆی ئەو حیزبە دروست كردووە.

"تەواوی ئەو بڕیارانەی داوتانن، بۆ دەسەڵات و ئۆرگانەكان، مەترسی لەسەر هاوسەنگی ڕیزەكانمان هەیە، بۆیە پێش بەكاڵاكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵا، لەلایەن لیژنەی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنەوە شەرعیەتی ئۆرگانیكی وەرناگرێت" بڕیاری دووەمی نامەكەی كۆسرەت ڕەسوڵ وادەڵێت.

لە بڕیاری سێیەمیشدا بە پێویست زانراوە كۆبوونەوەی تایبەتی و بەرپرسیارانە بۆ گفتوگۆی چارەسەركردنی گرفت و كێشەكان و بۆچوونە جیاوازەكان بكرێت، "پاش ئەم كۆبوونەوەیە و لێكتێگەیشتن، بڕیاربدرێ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەردەوام بێت. داوامان وایە لە هەموو بارێكەوە دۆخی یەكێتی وردتر لێكبدەنەوە و تەواوی ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرن".

دەقی نامەكەی كۆسرەت ڕەسوڵ كە دەست پەرەگراف كەوتووە